كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ له عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرای كرد، كه سێ هه‌زار و 136 پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی له عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كه ده‌كاته ڕێژه‌ی 6.6%ی كارمه‌ند و پزیشكان له عێراق و له نێو تووشبووانیش 25 كه‌سیان گیانیان له ده‌ستداوه.
كۆمسیۆنه‌كه ئاماژه‌ی داوه، كه تا ئێسته 633 پزیشك تووشی كۆرۆنا بوون و نۆیان گیانیان له ده‌ستداوه، هاوكات له كارمه‌ندانی ده‌رمانساز 177 كه‌سیان تووشی بوون و یه‌ك حاڵه‌تی مردن تۆماركراوه له نێویان دا، 48 پزیشكی ددانیش تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، به‌ڵام په‌رستاران و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی زۆرترین ڕێژه‌یان به‌ركه‌وتووه و تا ئێسته هه‌زار و 558 كه‌سیان تووشی په‌تاكه بوون و نۆ كه‌سیان گیانیان له ده‌ست داوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یش دا 262 تووشبووی تر له ڕیزی ئه‌و كارمه‌ندانه تۆماركراوه، كه كاری پشكنین له تاقیگه‌كان ده‌كه‌ن و یه‌ك حاڵه‌تی گیانیان له ده‌ستدانیش له‌و ژماره بوونی هه‌بووه.
خراپی كوالێتی كه‌لوپه‌لی خۆپارێزی هۆكاری یه‌كه‌می زیادبوونی ڕێژه‌ی تووشبووانه له ڕیزی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له عێراق
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، 458 كه‌سی تر كه له بواری ته‌ندروستی و له نه‌خۆشخانه‌كان كار ده‌كه‌ن، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و پێنج كه‌سیشیان گیانیان له ده‌ستداوه.
تووشبوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له كاتێكدایه كه پێشتر به‌شێك له كارمه‌ند و پزیشكان ناڕه‌زایی توندیان به‌رانبه‌ر به حكوومه‌تی عێراق ده‌ربڕی، به‌هۆی بێ كوالێتی ئه‌و جل و كه‌لوپه‌له خۆپارێزییانه‌ی كه له نه‌خۆشخانه‌كان بوونیان هه‌یه، كه ڕێگری ناكه‌ن له پاراستنیان له ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیه به‌شێكیان بڕیاریان دا كه خۆیان كه‌لوپه‌له‌كانی خۆپارێزی بۆ خۆیان بكڕن.
تا ئێسته 79 هه‌زار و 735 كه‌س له عێراق تووشی كۆرۆنا بوون له‌و ژماره‌یه 46 هه‌زارو 998 كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه و سێ هه‌زار و 250 كه‌سیش گیانیان له ده‌ستداوه و ئه‌وانه‌ی تریش ماون و له ژێر چاودێری پزیشكیدان.