قوتابیانی زانكۆی ئه‌ره‌ستۆ تێلیسی یۆنان له‌باره‌ی گۆڕینی مۆزه‌خانه و كه‌نیسه‌ی كۆنی ئایا سۆفیای توركیا بۆ مزگه‌وت، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌رده‌بڕن و له راگه‌یه‌نراوێكدا داوا له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن له بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز بێته‌وه.
شارستانییه‌تی مرۆڤایه‌تی به‌بێ گوێدانه جیاوازییەکان خواستی پاراستنی شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی هه‌یه
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه كه كۆپییه‌كی بۆ "وشه" هاتووه و نووسراوه، كۆمه‌ڵه‌ی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌رستۆتێلیس ده‌نگی خۆی ده‌خاته پاڵ ده‌نگی ته‌واوی ئه‌وانه‌ی دژی بڕیاری سه‌رۆكی توركیا ده‌وه‌ستنه‌وه له‌باره‌ی گۆڕینی ئایا سۆفیا بۆ مزگه‌وت.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، ئایا سۆفیا ته‌نیا شوێنه‌وارێكی مه‌سیحی نییه، به‌ڵكو سیمبۆلی پێكه‌وه‌ژیانی ڕۆژهه‌ڵات و رۆژئاوایه، له سه‌روو مه‌به‌سته‌كانی گۆڕینی ئایا سۆفیا بۆ مزگه‌وت، ئه‌و بڕیاره خزمه‌ت به پێكه‌وه‌ژیان ناكات كه له‌م كاته‌دا مرۆڤایه‌تی پێویستی پێیه‌تی.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، چۆن له‌م كاته‌دا شارستانییه‌تی مرۆڤایه‌تی به‌بێ گوێدانه جیاوازی ئاینی، نه‌ته‌وه‌یی و كولتووری، خواستی پاراستنی شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی هه‌یه، ئایا سۆفیاش موڵكی مرۆڤایه‌تییه و جێی شانازیشه بۆ توركیا، له‌به‌رئه‌وه بانگی ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانی توركیا و دنیا ده‌كه‌ین دژی ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكی توركیا بوه‌ستنه‌وه.
"پێوه‌ندییه‌كی هاوبه‌ش له نێوان گه‌لی سالۆنیك و كۆستانته‌نیۆپۆلی له سه‌رده‌می ئیمپراتۆری بیزه‌نتییه‌وه هه‌یه، پێویسته ئه‌و پێوه‌ندییه هاوبه‌شه به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام گۆڕینی ئایا سۆفیا بۆ مزگه‌وت خزمه‌ت به‌و پێوه‌ندییه ناكات". له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وا نووسراوه.
له كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه، ئومێده‌وارین كه لۆجیك و به‌رپرسیارێتی سه‌روه‌ر بێت له پێناو پاراستنی ئاشتی له ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها پێویسته سوود له گیانی پێكه‌وه‌ژیان وه‌رگرین وه‌ك چۆن ئایا سۆفیای مه‌زن سیمبۆلی ئه‌و پێكه‌وه ژیانه‌یه.
سه‌رۆكی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌رستۆتالیس "په‌نده‌لیس ساڤیزیس".