بۆ یه‌كه‌مین جاره له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا چوار خاتوونه هونه‌رمه‌ندی بواری نواندن له دنیای عه‌ره‌بی، دووركه‌وتنه‌وه‌ی خۆیان له كاری هونه‌ری رابگه‌یه‌نن. هه‌ریه‌ك له‌وان پاساوی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام به‌گشتی پێیان وایه كاری هونه‌ری خه‌ونه‌كه‌یانی له ژیاندا به‌دی نه‌هێناوه.
كاری هونه‌ری خه‌ونه‌كانی به‌دی نه‌هێناون
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ی ته‌مووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و چوار خاتوونه هونه‌رمه‌نده له‌ناو مانگی رابردوو (حوزه‌یران) به‌بێ پێشه‌كی و له بڕیارێكی ناكاودا، بڕیاریان دا به‌یه‌كجاری له كاری هونه‌ریی دوور بكه‌نه‌وه، هه‌ریه‌كه‌یان بیانوو و پاساوی خۆیان هه‌یه.
پێگه‌كه نووسیویه‌تی ئه‌و زنجیره‌یه به هونه‌رمه‌ند لیقا سویدان ده‌ستی پێ كردووه كه هونه‌رمه‌ندێكی لبنانییه و له بواری نواندندا ناوێكی دیاره. ئه‌و بۆ راگه‌یاندنی هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له كاری هونه‌ری، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێـته‌وه كه پێی وایه كاری هونه‌ری زۆر ماندووی كردووه، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه، كه‌چی نه‌یگه‌یاندووه‌ته هیچ شتێك، بۆیه بڕیاره‌كه‌ی یه‌كجارییه.
نوها عابدین یه‌كێكی تره له‌وانه‌ی بڕیاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی له كاری هونه‌ری داوه، ئه‌ویش ئه‌كته‌رێكی دیاری میسرییه و له چه‌ندان فیلمی سینه‌مایی و درامادا به‌شداریی كردووه. ئه‌ویش گوتوویه‌تی زۆر له مێژه بیری له دووركه‌وتنه‌وه له كاری هونه‌ری كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌ی بڕیارێكی یه‌كجارییه و كاری هونه‌ری زۆر ماندووی كردووم.
به‌دوایاندا ئه‌كته‌ری دیاری میسری ئینجی خه‌تاب دووركه‌وتنه‌وه‌ی له كاری هونه‌ری راگه‌یاند و دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌یشی وه‌ك خۆی ده‌یڵێ، یه‌كجارییه. ئه‌و خاتوونه بۆ پێگه عه‌ره‌بییه‌كه گوتوویه‌تی، له خوێندنی ئه‌كته‌ری و ده‌رهێنان زۆر ماندوو بووم و هیوایه‌كه‌م هه‌بوو ئه‌گه‌ر بكه‌ومه ناو كرده‌نیی كاری هونه‌ری، ئاسووده ده‌بم و ده‌گه‌مه خه‌ونه‌كانم، كه‌چی هه‌موو بیركردنه‌وه‌كانم پێچه‌وانه بوون، بۆیه وازهێنان له‌كاری هونه‌ری بۆ من زۆر باشتره.
دالیا ئیبراهیمیش چواره‌مین هونه‌رمه‌نده كه ئه‌و بڕیاره‌ی داوه، ئه‌و خاتوونه‌یش یه‌ك له ئه‌كته‌ره دیاره‌كانی میسره و خاوه‌نی ده‌یان كاری سینه‌مایی و ته‌له‌ڤزیۆنییه، وه‌ك 40 دراما و حه‌وت شانۆ و سێ فیلمی سینه‌مایی. ئه‌ویش وه‌ك خۆی رای گه‌یاندووه، كاری هونه‌ری نه‌یگه‌یاندووه به خه‌ونه‌كانی، به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر ماندووی كردووه، بۆیه دووركه‌وتنه‌وه‌ی پره‌نسیپ بووه و جارێكی تر بۆ كاری هونه‌ری ناگه‌ڕێته‌وه.
دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه له كاری هونه‌ری، مقۆمقۆی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵاتییه‌كان دروست كردووه كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا ئه‌و بڕیاره‌یان داوه، له‌ناو هه‌وادارانیان زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌و بڕیاره نیگه‌ران بوون، كه‌میش نین له‌وانه‌ی ده‌ڵێن چونكه نه‌گه‌یشتوونه‌ته خه‌ونی ده‌وڵه‌مه‌ندبوون، ناچارن واز له كاری هونه‌ری دێنن و روو له بزنسێكی تر ده‌كه‌ن.