لە هەولێر گەنجێك خنكا

:: PM:02:45:14/07/2020 ‌
بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر ڕای دەگەیەنێت، گەنجێكی تەمەن 19 ساڵ لە شارەدێی گوێڕ خنكا و تیمەكان سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمەكەین.

ئەمڕۆ سێشەم 14ـی تەمووز، سەركەوت كاڕەش ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، رووداوێكی خنكان نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووی دا و گەنجێك خنكا.

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا بەهۆی مەلەكردن، لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 20 هاووڵاتی لە شوێنی جیاواز خنكاون
ئەو ئەفسەرەی بەرگریی شارستانی هەولێر گوتی، ڕووداوەكە لە شارەدێی گوێڕ بوو، گەنجێكی تەمەن 19 ساڵ بەناوی "ستار مەجید خەڵەف" بەڕەگەز عەرەب لە ئاودا خنكا.

باسی لەوەش كرد، ئێستە تیمەكانمان خەریكی گەڕانن بەدوای تەرمەكەی.

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا بەهۆی مەلەكردن، لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 20 هاووڵاتی لە شوێنی جیاواز خنكاون.

شارەدێی گوێڕ لە رووی جیۆگرافییەوە دەكەوێتە باشووری ڕۆژئاوای هەولێر بەدووریی 40 كیلۆمەتر، زێی گەورە سنووری پارێزگای هەولێر و پارێزگای مووسڵ لێك جیا دەكاتەوە و ناوچەیەكی دەشتایی بەرینی هەیە. ئەو شارەدێیە زێی گەورە بە رۆخیدا تێپەڕ دەبێت، ساڵی 1927 بووە شارەدێ‌ و خاكێكی بەپیتی كشتوكاڵی هەیە.



وشە - رامیار جەواد