عێراق.. ئاماری چاكبوونەوە لە كۆرۆنا روو لە هەڵكشان دەكات

:: PM:04:08:14/07/2020 ‌

تا ئێستە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیا روو لە هەڵكشانە، ئەگەرچی تا ئێستە چاەرەسەری بنبڕ بۆ پەتاكە نەدۆزراوەتەوە و ئەوەی هەیە رێوشوێنی خۆپارێزییە، خەریكە ئاماری چاكبوونەوە روو لە هەڵكشان دەكات، وەزارەتی تەندروستی عێراق رای گەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوودا 3784 حاڵەتی چاكبوونەوە لە كۆرۆنا هەبووە.
ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 81757 حاڵەت
بەپێی دوایین ئاماری قوربانیانی كۆرۆنا كە وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ سێشەم بڵاوی كردەوە، لە 24 سەعاتی رابردوودا 15540 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان لە عێراق ئەنجام دراون و 95 حاڵەتی مردن 2022 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار كراوە، كە 503 لە بەغدا و 134 لە نەجەف و 167 لە سلێمانی و 70 لە هەولێر و 129 لە كەربەلا و 115 لە كەركووك و 206 لە واست و 153 لە بەسڕە و 123 لە میسان و 107 لە بابل و 42 لە دیالە و 85 لە جیوانییە و 82 لە زیقاڕ و 34 بە موسەنا و 33 لە سەڵاحەدین و سێ لە دهۆكە.

زیاتر گوتی، هەر لەو ماوەیەدا 3784 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، 1871 لە سلێمانی و 75 لە هەولێر و 93 لە كەركووك، جیا لە تۆماركردنی 95 حاڵەتی مردن، 14 لە سلێمانی و چوار لە كەركووك، بەوەیش ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 81757 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 50782 حاڵەت و مردنیش 3345 حاڵەتە.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل