عێراق به قۆناغێكی سه‌ختی ململانێی ناوخۆیی و ته‌نگژه‌ی داراییدا تێده‌په‌ڕێت، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌یه‌وێت مه‌رزه بازرگانییه‌كان له حه‌شدی شه‌عبی وه‌ربگرێته‌وه و له به‌رانبه‌ردا لایه‌نه شیعه‌كان له په‌رله‌مان دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه و كورد و سوننه پشتیوانیی ده‌كه‌ن.
هاوپه‌یمانییه‌ك له په‌رله‌مان دروست بووه پشتیوانی كازمی ده‌كات
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ی تهمووز، شێروان میرزا ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق به "وشه"ی گوت، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ڕاگیراوه، كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار به‌شێوه‌ی جیاجیا داوای كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و داوای بانگهێشتكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كرێت بۆ دوو پرس.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، پرسی یه‌كه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كه به‌رده‌وام رێژه‌ی تووشبوون له عێراق رووی له هه‌ڵكشانه و ده‌یانه‌وێ دڵنیا بنه‌وه كه حكوومه‌ت پلانی چییه، دووه‌م پرسیش پێوه‌سته به‌وه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، گفتوگۆی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه چووه و دانیشتنی نوێ ده‌كرێت له نێوان هه‌ردوو وڵات، لایه‌نی شیعه ده‌یانه‌وێت پاڵه‌په‌ستۆ بخه‌نه سه‌ر كازمی بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بدات.
"جووڵه‌كانی مسته‌فا كازمی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ده‌رهێنانی له ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی نیگه‌ران كردووه به بڕیاره‌كه له پێگه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان دراوه و دژی كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا هاوپه‌یمانییه‌ك له په‌رله‌مان دروست بووه كه پشتیوانی كازمی ده‌كات، له‌وانه به‌شێكی زۆر له فڕاكسیۆنه كوردییه‌كان و سوننه پشتیوانی ده‌كه‌ن، كازمی ئێسته پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و كه‌وتووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه تا چه‌ند پشتیوانییه‌كان بۆ كازمی به‌رده‌وام ده‌بێت". شێروان میرزا وای گوت.
ئه‌و ئه‌ندامه كورده‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه، به‌پێی ده‌ستوور ده‌روازه بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت، به ڕێككه‌وتن له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت ده‌شێ به هاوبه‌شی ئه‌و مه‌رزانه به‌ڕێوه ببه‌ن.
گرووپه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به ئێران، ده‌ستیان به‌سه‌ر مه‌رزه بازرگانییه‌كان گرتووه و بازرگانی نه‌وت و ده‌یان كاری نایاسایی له‌و مهرزانهوه ده‌كه‌ن و هاووڵاتیی عێراقیش له بێ مووچه‌یی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی و ئاو كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان ده‌ناڵێنێت.
به‌هار مه‌حموود ئه‌ندامی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق بۆ "وشه" روونی ده‌كاته‌وه، ئاساییه سه‌رۆك وه‌زیران بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێت، ئه‌مڕۆ عێراق له ته‌نگژه‌ی دارایی و نه‌بوونی مووچه و ته‌نگژه‌ی ته‌ندروستی و كاره‌با ده‌ناڵێنێت و ئه‌وانه هه‌موو پرسن كه بانگهێشتی سه‌رۆك وه‌زیرانی له‌سه‌ر بكرێت بۆ په‌رله‌مان، ئه‌م مانگه 10 ڕۆژ دابه‌شكردنی مووچه له عێراق دواكه‌وت، ده‌بێ په‌رله‌مان بزانێت پلانی حكوومه‌ت چییه بۆ ده‌رچوون له‌م ته‌نگژانه.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، كۆمه‌ڵێك فراكسیۆن و هێز ده‌یانه‌وێ ڕێ له جووڵه‌كانی مسته‌فا كازمی بگرن كه بهرژهوهندییهكانیانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، پێمان باشه داهاتی وڵات بچێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت نه‌ك میلیشیا و حزب و كه‌سه‌كان سوودی لێ ببینن، ئه‌وانه‌ی سوودمه‌ند بوون له ده‌روازه بازرگانییه‌كان و له‌و ڕووباری گه‌نده‌ڵییه‌ی دروست بووه، دژایه‌تی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن، عێراق ئێسته قۆناغێكی سه‌ختی دارایی به‌ڕێ ده‌كات كه پێشتر هاوشێوه‌ی نه‌بووه.
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز ڕه‌سووڵ