سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناشتنی ته‌رمی قوربانیانی كۆرۆنا ئاشكرای كرد ته‌نیا ئه‌مڕۆ هه‌شت حاڵه‌تی مردن به كۆرۆنا له سلێمانی تۆمار كراون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ی ته‌مووز، عه‌بدوڵا شێخ ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناشتنی ته‌رمی قوربانیانی كۆرۆنا رای گه‌یاند، هه‌شت كه‌س به كۆرۆنا له شاره‌كه‌دا گیانیان له ده‌ست داوه كه شه‌شیان خه‌ڵكی ناو سلێمانین.
چاك بوونه‌وه ڕوو له زیاد بوون ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام حاڵه‌ته‌كانی مردنیش هه‌یه
روونیشی كرده‌وه كه قوربانییه‌كانی تر خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ و سه‌یدسادقن. هه‌روه‌ك داوایشی له هاووڵاتییان كرد كه پابه‌ندی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بن.
له‌لایه‌كی تره‌وه هێرش سه‌لیم جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌ندێك پێشبینی هه‌یه كه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و شه‌پۆلی كۆرۆنایه تا ڕاده‌یه‌ك به‌ره‌و هێوربوونه‌وه بچێت، به‌ڵام له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی پابه‌ند ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بنز
دووپاتیشی كرده‌وه كه چاك بوونه‌وه ڕوو له زیاد بوون ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام حاڵه‌ته‌كانی مردنیش هه‌یه.
سلێمانی یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی كه زۆرترین تووشبووی كۆرۆنای لێ تۆمار كراوه و تا ئێسته‌یش ڕۆژانه سه‌تان تووشبوو تۆمار ده‌كرێن.