له سلێمانی زیاتر له 650 كۆگا دروست ده‌كرێن و ئێسته به‌شێك له‌و كۆگایانه ته‌واوبوون كه تایبه‌ت به خۆراك و كه‌لوپه‌لن، ئه‌ندامێكی ژووری بازرگان‌یش ده‌ڵێت، به‌شی زۆری گه‌نجینه‌كان ته‌واوبووه و ئه‌مساڵ ته‌واو ده‌بن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ی ته‌مووز، كه‌مال حه‌مه عه‌لی، ئه‌ندامی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و كۆگایانه تایبه‌تن به خۆراك و كه‌لوپه‌لی هاورده و ده‌درێته ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه كار ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك كه به‌شداری كردووه تا كۆگای هه‌بێت، بڕه پاره‌یه‌كی لێ وه‌رگیراوه كه بۆ یه‌ك مه‌تر چوارگۆشه 65 دۆلار دیاری كراوه.
زیاتر گوتی، كۆگاكان له سه‌ر رووبه‌ڕی زیاتر له 500 دۆنم دروست ده‌كرێن و ده‌كه‌ونه ناوچه‌ی ژاڵه‌ی سلێمانی، ژماره‌یان 650 كۆگایه و به‌شێك له‌و كۆگایانه ته‌واوكراون.
كۆگاكان دابه‌شكراون به‌سه‌ر چوار جۆردا كه رووبه‌ره‌كه‌یان بریتییه له گه‌نجینه‌ی 200 مه‌تری و 400 مه‌تری و 600 مه‌تری و 800 مه‌تری و له نرخیشدا جیاوازن بۆ ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه وه‌ریده‌گرێت و به‌شی زۆری گه‌نجینه‌كان بۆ خواردن دابین كراون.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی