ئه‌مشه‌و له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسه‌وه ئاگر له كێڵگه كشتوكاڵییه‌كانی جووتیارانی گوندێكی كوردانی كاكه‌یی له سنووری شارۆكه‌ی داقووق به‌ردرا، سه‌ره‌نجام جووتیاران خۆیان به هه‌ره‌وه‌زی توانیان ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، به‌رگری شارستانی ناوچه‌كه‌یش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاگه‌داركراونه‌ته‌وه، به‌ڵام به ده‌م داواكارییه‌كه‌یانه‌وه نه‌چوون.
سه‌ید باسم كاكه‌یی یه‌كێك له ئه‌نجوومه‌نه‌كانی گوندی عه‌لی سه‌رایی له سنووری شارۆكه‌ی داقووق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له گونده‌كه‌مان ئه‌مشه‌و ئاگر له زه‌وی جووتیارانی كوردی كاكه‌یی به‌ردرا، سه‌ره‌تا ئاگره‌كه له قامیشی وشك به‌ردرا، دواتر بووه هۆی ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆری له گژوگیانی چێنراو بۆ خۆراكی مه‌ڕوماڵات بسووتێت.
زیاتر گوتی، بۆخۆمان به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌وه‌زی توانیمان ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ین و به‌رگری شارستانی نه‌هاتن، له‌باره‌ی هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یش دووپاتی كرده‌وه، كه تا ئێسته نازانن كێ ئاگره‌كه‌ی له قامیشه‌كان به‌رداوه و هیچ هێزێكیش نه‌هاتووه‌ته ناوچه‌كه تا ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن.
بكه‌ره‌كه‌ی نادیاره و قایمقامیش ده‌ڵێ گرنگ نییه
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره زیاتر له 10 دۆنم زه‌وی سووتاوه و زیانی به كێڵگه‌كانی به‌خێوكردنی مه‌ڕوماڵات گه‌یاندووه.
لویس خزر قایمامی شارۆكه‌ی داقووق له‌وباره‌وه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، گرفته‌كه زۆر گه‌وره نه‌بوو و گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌غلودان نه‌سووتێت.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرینی.