بۆ ئه‌وه‌ی له دۆسییه‌كان و ئه‌و رێكاره یاساییانه‌ی له‌سه‌رییه‌تی خۆی رزگار بكات، سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ره‌و وڵاتێكی ئه‌وروپی هه‌ڵدێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، سۆران عومه‌ر ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته پاسپۆرتی بۆ خۆی و خێزانی له وڵاتێكی ئه‌وروپی كڕیوه و دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له كاری په‌رله‌مانتاری كه ئه‌مڕۆ پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كرد، به‌نیازه بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌رێمی كوردستان جێ بهێڵێت.
مۆڵه‌تی مانه‌وه و پاسپۆرتی خێزانی وڵاتی پۆڵۆنیای كڕیوه
سۆران عومه‌ر كه ده‌یان دۆسیه‌ی له‌سه‌ره و له‌سه‌ر درۆ و ده‌له‌سه پارێزبه‌ندی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا، ئێسته ده‌یه‌وێ خۆی له دادگا بشارێته‌وه.
شوان كه‌ریم زراری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی به "وشه"ی راگه‌یاند، سۆران عومه‌ر له ترسی دۆڕاندنی سكاڵاكان ده‌ڕواته ده‌ره‌وه، نیازی وایه ماوه‌یه‌ك به خێزانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بمێنێته‌وه و له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه و خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كاندید بكات.
لای خۆیه‌وه زیاد كاكه ره‌زا، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، سۆران عومه‌ر ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر مۆڵه‌تی مانه‌وه و پاسپۆرتی خێزانی وڵاتی پۆڵۆنیای كڕیوه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌و سكاڵایانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم بدزێته‌وه كه‌له‌سه‌ری تۆماری كردوون.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر "وشه" پێوه‌ندی به چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه كرد، به‌ڵام پێوه‌ندییه‌كان به‌رده‌ست نه‌بوون.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا