توالێتێكی كچان، لە نهۆمی زەمینیی زانكۆی زانستە مرۆیییەكان لە شاری پترسبۆرگی رووسیا، لە ئێستەدا بووەتە نایابترین شوێن بۆ گرتنی وێنەی سێڵفی، ئەوەش بە هۆی جوانی و تایبەتمەندیی مۆبیلەكانی ئەو توالێتە، كە هاوشێوەی كۆشكێكی ئیمڕاتۆرییە.
ئەوەی سەیرە ئەوەیە، سەرۆكی ئەو زانكۆیە ئەلیكسەندەر زابسوتسكییە، كە كەسێكی بەناوبانگە بەوەی زۆر گرنگی بە لایەنی رەوشتی و پەروەردەیی قوتابییەكانی دەدات.
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ژمارەیەكی بەرچاوی قوتابییانی شارەكە، چ بە شێوەی تەنیا و چ بە كۆمەڵ وێنەی خۆیان لەو توالێتەوە بڵاو كردووەتوە.
سەرچاوە: rt