فێستیڤاڵی كولتووریی هاوینه له ئه‌ڵمانیا، ساڵانه له ژێر ناوی "كردنه‌وه‌ی ڕۆژی هاوین له‌لایه‌ن ماڵی كولتووری شاری لودڤیگس هافن ئه‌م ڕاین ئاماده ده‌كرێت"، بڕیاره ئه‌مساڵ له‌و فێستیڤاڵه یوسف مه‌نتك كه شاعیرێكی كورده، به سازكردنی كۆڕێك به‌شداری بكات.
به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه چالاكییه‌كان له پاركی كراوه ده‌بن
له‌وباره‌یه‌وه یوسف مهنتكی شاعیر به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مساڵ له ڕێكه‌وتی 15 تا 27ی تهمووز فێستیڤاڵه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت، تێیدا ڕۆژانه سێ پرۆگرام پێشكه‌ش ده‌كرێن، به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه چالاكییه‌كان له پاركی كراوه ده‌بن و له سه‌عاتی 12 و 15 و 18ی ئێواره به‌ڕێوه ده‌چن. له‌م فێستیڤاڵه‌دا بابه‌ته‌كانی هونه‌ریی وه‌ك كۆنسێرتی موزیك، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق، وۆركشۆپ، كۆمیدیا، نمایشی جادوویی و زۆری تر پێشكه‌ش ده‌كرێن.
له‌باره‌ی كۆڕه‌كه‌ی خۆیشیه‌وه گوتی، رۆژی 23ی مانگ كه ده‌كاته رۆژی پێنجشه‌م، كۆڕه شیعرییه‌كه‌م پێشكه‌ش ده‌كه‌م كه له سه‌عات 18ی ئێواره ده‌بێت. شیعره‌كان به زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئه‌ڵمانی پێشكه‌ش ده‌كه‌م، دوابه‌دوای ئه‌م كۆڕه گرووپی موزیكی كوردی كۆما هه‌ڤاڵ، كۆنسێرتێك پێشكه‌ش ده‌كات .
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی مه‌نتك به "وشه"ی داوه، ئه‌و شاعیره له‌و فێستیڤاڵه‌دا به‌م شێوه‌یه دێته ناسین، "یوسف مهنتكی نووسه‌ر، ئێسته له بواری كولتووری و سیاسی له ئه‌ڵمانیا و كوردستان ده‌نووسێت و بابه‌ته‌كانی له رۆژنامه و گۆڤاره كوردییه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه. هاوكات له شاری لۆدڤیگیس هاڤن له شانۆی پڤالتز باو، له بواری نواندندا چالاكیی هه‌یه. بۆیه له‌وێ وه‌ك رۆژنامه‌نووس، نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند دێته ناسین.
یوسف مه‌نتك له ساڵی 2019 به پێشانگه‌ی فۆتۆگرافیی قه‌ڵای دێرینی هه‌ولێر، به‌شداریی 29یه‌مینی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ی كرد كه پێشانگهكهی بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته به‌رده‌وام بوو، به‌هۆیه‌وه بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی پێ به‌خشرا.