یەكەم نیشانەی كۆرۆنا دۆزرایەوە

:: PM:03:32:18/07/2020 ‌
بەپێی دواین توێژینەوەكان لەسەر نیشانە سەرەتاییەكانی كۆرۆنا، گومان دەكرێ یەكەم نیشانەی تووشبوون بە كۆرۆنا خورانی قوڕگ بێت.

زانایانی ئیسپانی لە توێژینەوەیەكدا كە لە گۆڤاری dermatology بڵاو كراوەتەوە، بۆیان دەركەوتووە 29%ی ئەو نەخۆشانەی كۆرۆنا لە ژێر چاودێریدا بوون، دوو رۆژ زووتر لە نیشانەكانی تر هەستیان بە خورانی قوڕگ كردووە.

پێشتر وەزارەتی تەندروستی رووسیا هۆشداری دابوو هەندێك نیشانەی پێست، لەوانەیە یەكەم هێما بێت بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت كەسێك تووشی كۆرۆنا بووە. زیبكە و هەندێك گۆڕانكاری پێست و دەركەوتنی خاڵی سوور بەشێكن لەم نیشانانە. 

بەگوێرەی سپوتنیك، هێشتا زانایان نەیانتوانیوە ئەوە بسەلمێنن ئەو نیشانە سەرەتاییەی كۆرۆنا تا چەندە گشتگیرە و ئایا هەموو كەسێك بەر لەوەی تووشی كۆرۆنا بێ، ئەو نیشانانەی لێ دەردەكەوێت یان نا.

ئەوەی لەم توێژینەوەیە جێی بایەخە، بریتییە لەوەی یەكەم نیشانە كە دەكرێ لە كەسێكی تووشبوو بە كۆرۆنا دەرچێت، خورانی قوڕگ بێت.

زۆربەی ئەوانەی تووشی كۆرۆنا دەبن، نیشانەیەكی ئەوتۆ لە لەشیان بەدەر ناكەوێت
زۆربەی ئەوانەی تووشی كۆرۆنا دەبن، نیشانەیەكی ئەوتۆ لە لەشیان بەدەر ناكەوێت و بەشێكیشیان زیاتر هەست بە نیشانە باوەكانی وەك تا و كۆكە دەكەن.

لە دنیادا سەرووی 14 ملیۆن كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 600 هەزار كەسیش گیانیان لە دەست داوە.



وشە - سلێمان تاشان