دواجار به‌ره‌و له‌نده‌ن كه‌وتینه ڕێ و فڕۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له فڕۆكه‌خانه‌ی ستانستید له له‌نده‌ن دابه‌زی و پاشان جلوبه‌رگی فه‌رمیمان له‌به‌ر كرد و به هه‌لیكۆپته‌رێك به‌ره‌و كۆشكی بلینهایم كه‌وتینه‌ڕێ، له‌وێ تیریزا مای سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئێواره خوانێكی ساز كردبوو، كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ساڵیادی سه‌ركه‌وتنی به‌ریتانیا له ساڵی 1704 به‌سه‌ر سوپای لویسی چوارده‌یه‌م له جه‌نگی به‌ریتانیا و فڕه‌نسا له‌سه‌ر ئیسپانیا.
بلینهایم تاكه كۆشكه كه موڵكی خانه‌واده‌ی شاهانه‌ی به‌ریتانیا نییه و ونستن چهرچلیش هه‌ر له‌و كۆشكه له دایكبووه و دواتر بووه‌ته دۆقی یه‌كه‌م، ئاهه‌نگه‌كه به هاتنی ژماره‌یه‌ك سه‌رباز به جلی دێرینی چه‌كداری به‌ریتانیاوه ده‌ستی پێكرد و شوێنه‌كه به ڕه‌نگی سوور ڕازێنرابووه‌وه و دیمه‌نێكی جوان و سه‌رنجڕاكێش بوو.
من و سیدویل هاوتا بهریتانییهكهم له ته‌ك یه‌كتره‌وه دانیشتبووین و باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له له‌نده‌ن و باڵوێزی به‌ریتانیا له واشنتن و هاوسه‌ره‌كانیشیان به‌یه‌كه‌وه، پاشان سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆك وه‌زیرانیش له سه‌ره‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه دانیشتبوون، ڕۆژی دواتر مانشێتی ڕۆژنامه‌كان باسیان له قسه‌كانی تره‌مپ له لووتكه‌ی ناتۆ له برۆكسل ده‌كرد.
له دیوێكی تره‌وه زۆر بابه‌ت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی برێكزێت ده‌گوترا و له كۆبوونه‌وه‌كانی ئێمه‌یش به‌ریتانییه‌كان تاوتوێیان ده‌كرد، ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا پرۆسه‌یه‌كی چاره‌نووسساز بوو به‌لای له‌نده‌نه‌وه، هاوكات گرنگی زۆریشی بۆ ئه‌مه‌ریكا هه‌بوو و زۆر پێوه‌ی پێوهستبووین.
یه‌كێك له گرفته گه‌وره‌كانی به‌ریتانیا له كشانه‌وه‌ی له یه‌كێتیی ئه‌وروپا ترسی له لایه‌نه ئابووری و بازرگانییه‌كه بوو، بۆیه ده‌یانه‌ویست زۆرترین نه‌رمی له ئه‌وروپییه‌كان وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی بڕیار له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه بازرگانییه‌كه نه‌ده‌ن، پێشڤه‌چوونه‌كان به‌ره‌و خراپی ده‌ڕۆیشتن و ئه‌وروپییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان ده‌كرد و ده‌نگدانیش له نێو په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی كاره‌ساتبار بۆ له‌نده‌ن كۆتایی هات، ئه‌مه‌یش گرژی و كێشه‌ی زۆری له له‌نده‌ن دروست كردبوو.
ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی توانایه‌وه پشتیوانی ده‌رچوونی به‌ریتانیا بوو له یه‌كێتیی ئه‌وروپا
ئه‌مه‌ریكا هه‌موو پشتیوانییه‌كی خۆی بۆ له‌نده‌ن ده‌ربڕی، تا له دوای جیابوونه‌وه‌ی له ئه‌وروپا ئارامی سیاسی و ئابووری و بازرگانی له وڵاته‌كه ده‌سته‌به‌ر بكرێ و ده‌رچوون له یه‌كێتییه‌كه هیچ لێكه‌وتی نه‌رێنی بۆ سه‌ر به‌ریتانیا نه‌بێت و هه‌موو زیانه‌كان كه‌م بكرێنه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه شاندی وه‌زاره‌تی به‌رگری كه یاوه‌ری ئێمه بوون له سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ له‌نده‌ن به هه‌لیكۆپته‌ر به‌ره‌و ئه‌كادیمیای ساندهێرست ڕۆیشتن و له‌وێ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌ریتانییه‌كان كرا، بۆ به‌رده‌وامیدان به مه‌شقی پێشكه‌وتووتر و چڕتر له نێوان هێزه‌كانی هه‌ردوو وڵات كه پێشتر ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو، تا له به‌ریتانیا هێزه هاوبه‌شه‌كانمان تواناكانیان زۆر به‌ره‌و پێشه‌وه ببرێت.
له ڕاستیدا هێزی هاوبه‌ش و هاوهه‌ڵوێستی نێوان له‌نده‌ن و واشنتن كاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ر وڵاتانه‌وه هه‌بوو، چونكه زۆرێك له وڵاتان له كاردانه‌وه و گورزی هاوبه‌شی هه‌ردوولامان ترسیان هه‌بوو، چونكه پێشتریش ئه‌زموونی ئه‌وه‌یان هه‌بوو، كه چۆن به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا به هاوبه‌شی توانیان تاڵیبان و ڕژێمی سه‌دام له ئه‌فغانستان و عێراق بڕووخێنن، ئه‌مه زیندووترین نموونه‌ی سه‌ده‌ی بیست یه‌ك بوو بۆ هه‌موو وڵاتان.
له دیداره‌كه‌ی تره‌مپ و مای زۆر بابه‌ت و دۆسیه‌ی تر باسیان لێوه كرا، پرسی سووریا و ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا و كوشتنی سیخوڕه ڕووسییه‌كه له به‌ریتانیا و توندڕۆیی پوتین له هه‌وڵه‌كانی بۆ سه‌پاندنه‌وه‌ی هه‌ژموون به‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست،هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی ده‌ركردنی ئێران له سووریا و به‌رنامه‌ی ناوكی و كشانه‌وه له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌مووی تاوتوێ كرا.
تره‌مپ سه‌ردانی خۆی بۆ له‌نده‌ن به ڕووداوێكی گه‌وره‌ی مێژوویی ناوبرد
به‌ریتانییه‌كان گومانیان له ڕاستگۆیی پوتین له مامه‌ڵه‌كردن و نزیكبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی پرسی سووریاوه، دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سێرگی سكریپالی سیخوڕه ڕووسیهكهیش له‌نده‌ن به ته‌واوی له واشنتن نزیكبووه‌وه و هیچ متمانه‌یه‌كی به مۆسكۆ نه‌ما.
له دیداره‌كه‌مان من پرسیارم له تیریزا مای كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌مان له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ڕووسیا بۆ سه‌ر سیخوڕه ڕووسیه‌كه پێ بدات، تره‌مپیش دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌میش هه‌مان پرسیاری هه‌یه، گوتی كه له‌و بڕوایه‌دایه كه ئه‌مه په‌یامێكی مۆسكۆ بێ بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا، ڕه‌نگه ئامانجیان ئه‌وه بێ، كه مۆكسۆ ده‌توانێ له نێو دڵی وڵاتانی ڕۆژئاوا كرده و هێرش ئه‌نجام بدات، بۆ ئه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێ بخاته نێوانمانه‌وه تا به یه‌كگرتوویی و یه‌كهه‌ڵوێستی به‌رانبه‌ر ڕووسیا نه‌وه‌ستینه‌وه.
تیریزا مای له‌وباره‌وه دووپاتی كرده‌وه، كه وه‌زاره‌تی داد و هه‌واڵگری به‌ریتانیا توانیویانهوه سه‌ره‌داوی هێرشه‌كه و هه‌موو زانیارییه‌كان بدۆزنه‌وه، هه‌موو به‌ڵگه‌كانیش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه هه‌واڵگری ڕووسیا له پشتی ئه‌و كاره‌وه بووه. ئه‌مه كارێكی ترسناك بوو، دوای ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا، به قێزه‌وه‌نترین كاری مۆسكۆ دژی ڕۆژئاوا داده‌نرێت، چونكه كوشتنی كه‌سێك له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی به گازی خنكێنه‌ر و قه‌ده‌غه‌كراو له به‌ریتانیا مانای ئه‌وه‌یه كه مۆسكۆ ده‌توانی سیسته‌می ئاسایشی به‌ریتانیا و وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌م له ڕووی ئه‌لیكترۆنییه‌وه و هه‌م له ڕووی ئاسایشی سه‌ر زه‌وییه‌وه به ته‌واوی تێك بشكێنێ و جموجۆڵ به ویستی خۆی ئه‌نجام بدات.
له كاتی خوانی نێوه‌رۆ دووباره باسی پرۆسه‌ی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا كرایه‌وه، هه‌روه‌ها دۆسیه‌ی ئاسیا له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆریای باكور و دانوستاندنه‌كان و پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ چین به وردی خرانه به‌رباس و تاوتوێ، دواجاریش كه تره‌مپ و تیریزا مای له كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی قسه‌یان بۆ میدیاكان ده‌كرد، تره‌مپ دووپاتی كرده‌وه، كه هیچ كارێكی له‌مشێوه‌یه له مێژووی بوونی نه‌بووه و كاری زۆر گرنگمان كرد و گفتوگۆی زۆر ورد و مێژوویییمان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م دۆسیه هاوبه‌ش و گرنگه‌كانی نێودان له‌نده‌ن و واشنتن كرد و تره‌مپ پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵاتی به پێوه‌ندییه‌كی باڵا و ستراتیجی ناوبرد.
دوای هێرشی ڕووسیا بۆ سه‌ر سێرگی سكریپال، له‌نده‌ن به ته‌واوی هاته به‌ره‌ی ئه‌مه‌ریكاوه
پاشان به هه‌لیكۆپته‌ر له وینفێلد هاوسه‌وه به‌ره‌و كۆشكی وندسوور بۆ دیداری شاژنه ئه‌لیزابێس ڕۆیشتین و له‌وێش ڕێوڕه‌سمێكی شكۆمه‌ند بۆ پێشوازیمان ڕێكخرا بوو، تره‌مپ و شاژن له ڕێوڕه‌سمی شكۆمه‌ندی هه‌ردوو وڵات و سڵاوی سه‌ربازی ده‌ستیان به دیدار و كۆبوونه‌وه‌كان كرد.
پاشان له‌وێ نانمان خوارد و دیدارێكی گرنگ له نێوان شاژن و تره‌مپ ئه‌نجام درا و دواجار به‌ره‌و سكۆتلاند به‌ڕێ كه‌وتین، بۆ سه‌ردانیكردنی یاریگه‌ی تره‌مپ تیرنبێری بۆ گۆلف كه له ناوچه‌ی فێرس كلاید بوو، شوێنێكی گه‌وره و فره‌وان بوو له نێو سروشتێكی زۆر دڵڕفێن.
له ناوچه‌ی تونبێری ماینه‌وه تا ڕۆژی یه‌كشه‌م و تره‌مپ له یاریگه‌كه‌ی یاری گۆڵفی كرد و هه‌ر له‌وێش پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كۆبووه‌وه، كه نه‌تانیاهۆ ناوه‌رۆكی دوا سه‌ردانی خۆی بۆ ڕووسیا و دیداری له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین بۆ تره‌مپ خسته‌ڕوو.
پوتین به تره‌مپی گوتبوو كه ئێران له سه‌روبه‌ندی جێهێشتنی سووریایه، مۆسكۆیش له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجه هاوڕایه و ده‌بێ ئێران به ته‌واوی له وڵاته‌كه بكرێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌سه‌د كێشه بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه دروست ده‌كات، ئێرانییه‌كانیش زۆر فشار له‌سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د دروست ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه گه‌یشتن به‌و ئامانجه و ده‌ركردنی ئێران كارێكی قورس و ئاسایی نه‌بێت.