رۆژی چواری ئه‌م مانگه، عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانیی شیعه‌كان گه‌یشته هه‌ولێر و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، حه‌كیم به‌ر له هاتنی بۆ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ عه‌بادی كۆ بووه‌ته‌وه و سه‌رۆك وه‌زیران داوای لێ كردووه بارزانی رازی بكات پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دوا بخات، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌كان بارزانی ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه ئه‌و پرسه دوا بخات و ئاماژه‌ی داوه، گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه له پرسی سه‌ربه‌خۆیی بوونی نییه. ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ده‌ڵێ، مافی چاره‌ی خۆنووسین و سه‌ربه‌خۆیی مافی سروشتی گه‌لی كوردستانه و جیایه له پڕۆژه‌كه‌ی حه‌كیم.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسیی ئاگه‌داره‌وه ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌مار حه‌كیم بۆ دواخستنی پرسی سه‌ربه‌خۆیی و ریفراندۆمی كوردستان بووه، چونكه به‌ر له‌وه‌ی حه‌كیم سه‌ردانی هه‌ولێر بكات، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆ بووه‌ته‌وه و عه‌بادی داوای لێ كردووه، بارزانی ڕازی بكات به دواخستنی ئه‌و پرسه بۆ دوای جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ی حه‌كیم كه بۆ ئاشته‌وایی لایه‌نه‌كان و پێكهاته‌كانی عێراق خستوویه‌تییه ڕوو.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتی كرده‌وه، "له میانه‌ی گفتوگۆكان، بارزانی پرسی سه‌ربه‌خۆیی و داهاتووی ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 و داهاتووی كوردستان و ریفراندۆمی خستووه‌ته ڕوو كه له كوێی پڕۆژه‌كه‌ی حهكیمدان، عه‌مار ئهلحهكیمیش ئاماژه‌ی داوه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه مه‌ترسیداره‌كان كه ئێسته و دوای داعش له‌سه‌ر عێراق هه‌ن، پێویسته ئاشته‌وایی نیشتمانی زه‌وینه‌سازی بۆ بكرێ و هه‌مووان بگه‌نه ڕێككه‌وتن و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر یه‌ك مێز و دوای نه‌هێشتنی گرژی و ناكۆكیی نێوان پێكهاته‌كانی عێراق و سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌ی (ته‌سویه‌ی سیاسی)، پرسی جیابوونه‌وه و ریفراندۆمی كوردستان به وردی باسی لێوه ده‌كرێ".
"به‌هۆی ئه‌وه‌ی حه‌كیم پێوه‌ندییه‌كی پته‌و و دێرینی له‌گه‌ڵ بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌یه، عه‌بادی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی به تاكه ڕێگه زانیوه بۆ دواخستنی پرسی جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر قسه‌كانی ئه‌لحه‌كیم، بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه كاری یه‌كه‌می كوردستان له قۆناغی ئێسته‌دا ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییه و گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه و دواخستن بوونی نییه:" سه‌رچاوه‌كه وای گوت.
بارزانی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و پشتیوانی پڕۆژه‌كه‌ی حه‌كیم ده‌كات، به مه‌رجێك پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی ببێته به‌شێك له پڕۆژه‌كه و پێگه‌ی خۆی له نێو لایه‌ن و پێكهاته سوننییه‌كانیش به‌كار دێنێت، تا ئه‌وانیش بچنه نێو ئه‌و پڕۆژه‌یه و ئاماده‌یییان هه‌بێ، به‌ڵام به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك داواكه‌ی حه‌كیمی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه كه باسی له دواخستنی پرسی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كردووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه فه‌رمییه‌كانیش بارزانی رای گه‌یاندووه كه ده‌ستووری عێراق نه‌یتوانی گره‌نتی ئه‌وه بكات گه‌لی كوردستان پارێزراو ده‌بن و چیتر تووشی نانبڕین و كاره‌سات نابنه‌وه، ئیتر چ گره‌نتییه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان به‌رده‌وام دووباره نه‌بنه‌وه، بۆیه كوردستان هه‌نگاو بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌نێ و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش له‌مه پاشگه‌ز نابێته‌وه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پڕۆژه‌كه‌ی عه‌مار حه‌كیم پێشكه‌شی ئێمه كراوه و ئێمه‌ش تاوتوێی ده‌كه‌ین و به نووسراو به تێكڕای ده‌نگی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه.
پپیره دووپاتی كرده‌وه "پرسی مافی چاره‌ی خۆنووسین و ریفراندۆم، مافێكی سروشتی ئێمه‌یه و جیایه له‌و پرۆژه‌ی حه‌كیم، هه‌ركات بمانه‌وێ و پێویست بكات ئه‌و مافه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین. له داهاتوویه‌كی نزیكیشدا بڕیارمان داوه شاندێك بنێرینه به‌غدا له‌باره‌ی پرسی مافی چاره‌ی خۆنووسین و مافی پێشمه‌رگه و ماده‌ی 140".