بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان چووه‌ته دۆخى متبوونى سیاسییه‌وه و به‌رچاوڕوون نییه چۆن هه‌نگاو بنێت، به درێژایى ئه‌و ماوه‌یه‌ش كه هاتووه‌ته حكوومه‌ته‌وه، هیچ كام له‌و به‌ڵێنانه‌ى جێبه‌جێ نه‌كردوون كه بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كردن، به‌وه‌ش له‌ناو خه‌ڵك و ده‌نگده‌رانیدا دووچارى زۆر ڕه‌خنه و ناڕه‌زایى بووه‌ته‌وه.
ئه‌یلوولى ئه‌مساڵ، چوار ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر به‌شدارى گۆڕان له حكوومه‌تدا، به‌ڵام نه‌ك نه‌یتوانیوه هیچ كام له‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێ بكات كه له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به خه‌ڵكى دا، به‌ڵكو به بڕواى چاودێرانى سیاسیى، ئه‌و حزبه چووه‌ته دۆخى متبوونى سیاسییه‌وه و نازانێت چۆن هه‌نگاو بنێ. ئاشكراى ده‌كه‌ن، به‌شێك له ده‌نگده‌رانى ئه‌و حزبه ناڕازین و پێشبینى پاشه‌كشه‌ى ده‌نگه‌كانى ده‌كه‌ن له هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا.
ئازاد تۆفیق ئه‌ندامى مه‌كته‌بى ڕاگه‌یاندنى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه ده‌دا كه گۆڕان سه‌ره‌تا پێى وابوو ده‌توانێت بچێته شوێنى یه‌كێتى، به‌ڵام ده‌ركه‌وت پێشبینییه‌كانیان چه‌ند هه‌ڵه ده‌رچوون. ئه‌و به"وشه"ى گوت، "به‌هۆى ده‌ركردنیان له حكوومه‌ت و دووریى كاك نه‌وشیروان، ئه‌و حزبه مت بووه و هیچ جووڵه و بڕیارێكى سیاسیى نه‌ماوه."
به‌هۆى ئاڵۆزبوون و قووڵبوونه‌وه‌ى ناكۆكییه‌كانى نێوان بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، مانگى 10ـى ساڵى 2015 پارتى، گۆڕ‌انى له حكوومه‌ت دوور خسته‌وه و ڕێگریشى له سه‌رۆكى په‌رله‌مان كرد بچێته‌وه هه‌ولێر كه له پشكى گۆڕان بوو، رای گه‌یاند كه رێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ گۆڕان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه. له‌و واده‌یه‌وه گۆڕان به ته‌واوى له پێگه‌ى سیاسیى و حكومڕانیدا پاشه‌كشه‌ى كردووه.
شۆڕش حه‌سه‌ن چاودێرى سیاسی و مامۆستاى زانكۆ، باسى له‌وه كرد كه بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان دووچارى متبوونى سیاسی بووه و به‌هۆى نه‌بوونى سه‌ركرده‌كه‌شیانه‌وه نازانن چۆن هه‌نگاو بنێن. ئه‌و چاودێره سیاسییه بۆ "وشه"ى ئاشكرا كرد، "ناڕه‌زایه‌تییه‌كى زۆر به‌رامبه‌ر گۆڕان هه‌یه له‌وه‌ى كه نازانرێت ئه‌و حزبه خه‌ریكى چییه، نه له‌ناو حكوومه‌ته نه ئۆپۆزسیۆن، بۆیه پێشبینى ده‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى داهاتوو گۆڕان زۆر پاشه‌كشه بكات."
زیاتر گوتى، "گۆڕان به‌هۆى ده‌ركردنى له حكوومه‌تدا دووچارى شڵه‌ژاوى و متبوونى سیاسى بووه، بۆ ده‌رچوونیشى له‌و بارودۆخه پێویستى به ڕێككه‌وتنى سیاسى و بڕیارى بوێرانه هه‌یه."
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا زۆر به‌ڵێنى وه‌ك "نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى و باشكردنى بارودۆخ و گوزه‌رانى خه‌ڵك و مووچه و كاره‌با و ئاو و ئارامی و هێنانه دیى ده‌سه‌ڵاتێكى دیموكرات و دادوه‌رى" به خه‌ڵك دا، به‌ڵام وه‌ك شۆڕش حه‌سه‌ن ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات، "نه‌ك گۆڕان نه‌یتوانى ئه‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێ بكات، به‌ڵكو بارودۆخه‌كان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه خراپتر بوون".
بۆ ده‌رچوونى له دۆخى متبوونى، گۆڕان مانگى ئایارى ساڵى ڕابردوو ڕێككه‌وتنێكى سیاسیى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا واژوو كرد، به‌ڵام دواى زیاتر له هه‌شت مانگ به‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه‌یاندا، هیچ كام له به‌نده‌كانى جێبه‌جێ نه‌كراون و پێشبینیش ناكرێت ئه‌و ڕێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكرێت، هاوكات له ئێسته‌شدا ده‌نگۆى نزیكبوونه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى و ئه‌نجامدانى ڕێككه‌وتنێكى نوێ هه‌یه له نێوانیاندا كه وه‌ك چاودێره سیاسییه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌و لێك نزیكبوونه‌وه‌یه گۆڕان زیاتر ده‌خاته دۆخى متبوونه‌وه.
هه‌رچى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه ده‌ڵێن ئه‌وان سیاسه‌ت به پلان و به‌رنامه ده‌كه‌ن و له‌وپه‌ڕى به‌هێزى و زیندوێتى خۆیاندان، هه‌روه‌ها ڕای ده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌وان له جومگه‌ى هه‌ستیاردا نه‌بوون تا به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
محه‌مه‌د عه‌لى ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند، وه‌ك گۆڕان به‌رنامه و پلانى سیاسیى خۆیان هه‌یه و ڕه‌تى كرده‌وه "گۆڕان ده‌سته‌وه‌ستان بێت له به‌رده‌م ڕووداوه سیاسییه‌كانى هه‌رێمدا".
له‌باره‌ی جێبه‌جێنه‌كردنى بانگه‌شه‌كانیشیان، عه‌لى گوتى، "هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان ده‌زانن گۆڕان هاته ناو حكوومه‌تێكى ئیفلاسه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و جومگه هه‌ستیارانه‌شى له به‌رده‌ست نه‌بوو كه چاكسازى ڕیشه‌یى تێدا بكات."
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ساڵى 2009 له‌سه‌ر ده‌ستى نه‌وشیروان مسته‌فا، جێگرى ئه‌وكاتى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى و چه‌ند مه‌كته‌ب سیاسیى و سه‌ركردایه‌تییه‌كى ئه‌و حزبه دامه‌زرا و له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌و ساڵه‌دا به‌شداریان كرد و 25 كورسیى په‌رله‌مانیان به‌ده‌ست هێنا، له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى 2013شدا ئه‌و حزبه 24 كورسیى په‌رله‌مانى هێنا و به‌شدارى كابینه‌ى هه‌شتى حكوومه‌تى هه‌رێمى كرد، به‌هۆى ناكۆكییان له‌گه‌ڵ پارتى، كۆتای 2015 له حكوومه‌ت دوور خرانه‌وه. به‌ڵام تا ئێسته‌یش نه‌كشاونه‌ته‌وه به فه‌رمی و داوا ده‌كه‌ن وه‌ربگیرێنه‌وه.
سلێمانى- شاد كه‌یوان