هێشتا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له راده‌ستكردنه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی به ئێران و دواتر له سێداره‌كانی رانه‌گه‌یه‌نراوه، له‌كاتێكدا پێشتر به بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكهێنرا.
مسته‌فا سه‌لیمی پێشمه‌رگه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بووه و به تاوانی ئه‌ندامێتی ئه‌و حزبه، سزای گیرانی تاهه‌تایی بۆ ده‌رچووبوو، دوای ئه‌وه‌ی له گرتووخانه‌ی سه‌قز له‌گه‌ڵ 80 گیراوی تر هه‌ڵدێن، رۆژی سێی نیسانی ڕابردوو له رێی گوندی كهندهسووری بانه كه هاوسنووری هه‌رێمی كوردستانه، ئاودیوی گوندی سیاگوێزی شاره‌دێی گه‌رمكی سه‌ر به شارۆكه‌ی پێنجوێن ده‌بێت و دواتر ئاسایش ده‌یگرن و راده‌ستی ئێرانی ده‌كه‌ن، رۆژی شه‌مووی رابردوو 11ی نیسان له سێداره درا.
ئه‌م ڕووداوه‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی كاردانه‌وه‌ی زۆری له‌ناو هه‌رێمی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان لێ كه‌وته‌وه
له‌سه‌ر ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانییه‌وه پێكهێنرابوو، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، لیژنه‌كه هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌كانی ته‌واو نه‌كردووه، به‌ڵام زانیاری‌یان لێ هاتووه‌ته شاردنه‌وه و نه‌یانتوانیوه بگه‌ن به ئه‌نجامێكی كۆتا.
سه‌رچاوه‌كه زانیاریی زیاتر نه‌بوو، به‌ڵام دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه ڕێگری له كاری لیژنه‌كه كراوه.
ئه‌م ڕووداوه‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی كاردانه‌وه‌ی زۆری له‌ناو هه‌رێمی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان لێ كه‌وته‌وه، هه‌وڵی زۆر درا په‌رده‌پۆش بكرێ، به‌ڵام دواجار كه‌سوكاری مسته‌فا سه‌لیمی به ده‌نگ هاتن و هه‌موو زانیارییه‌كانیان ئاشكرا كرد كه سه‌لیمی له‌لایه‌ن ئاسایشی پێنجوێنه‌وه راده‌ستی ئێران كراوه‌ته‌وه بۆ له‌سێداره‌دان.