گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه كه ده‌رده‌كه‌وێ دالیا مه‌حموود موسلیم خۆی راده‌ستی پۆلیسی توركیا ده‌كات و به یه‌ك ئۆتۆمبێلیش له بنكه‌كانی پۆلیس گواستراوه‌ته‌وه.
له دوێنی شه‌وه‌وه میدیاكانی په‌كه‌كه و چه‌ند گرووپێكی تر ده‌یانه‌وێ خۆڕاده‌ستكردنی دالیا مه‌حموود بخه‌نه ئه‌ستۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
له دوێنی شه‌وه‌وه میدیاكانی په‌كه‌كه و چه‌ند گرووپێكی تر ده‌یانه‌وێ خۆڕاده‌ستكردنی دالیا مه‌حموود بخه‌نه ئه‌ستۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند شكستێكی تری خۆیانی پێ بشارنه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕاستی خۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌رڤانه‌ی ڕوونكردنه‌وه و ڕای گه‌یاند، دالیا مه‌حموود موسلیم ناسراو به "ڤیان شه‌ڕڤان" دوای ئه‌وه‌ی واز له هێزه‌كانی یه‌په‌ژه ده‌هێنێت، له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكی تری خه‌ڵكی به‌دلیسی باكووری كوردستان به‌ناوی "سه‌لام ره‌مه‌زان محه‌مه‌د ناسراو به تولهه‌لدان" كه له ڕیزه‌كانی یه‌په‌گه‌وه بووه، پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستی دروست ده‌كه‌ن و هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه بڕیاری وازهێنان ده‌ده‌ن و ڕاده‌كه‌ن.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هاتووه، سه‌لام ره‌مه‌زان له ڕۆژی 2020/7/9 به ئاره‌زووی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه توركیا و پاشان دالیا مه‌حموود ساڵح بۆ پێوه‌ندیكردن به سه‌لام له ڕۆژی 2020/7/14 به قاچاغ ده‌چێته توركیا و دواتر له شاری مێرسین خۆی ڕاده‌ستی پۆلیسی توركیا ده‌كات.
لەو لینكە ڤیدیۆیەكە ببینن