دوای هه‌موو پرسه گرنگه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا قسه هاته سه‌ر ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، پوتین به ته‌واوی خۆی بۆ ئه‌م بابه‌ته ئاماده كردبوو، تره‌مپیش سه‌ره‌تا به گێره‌شێوینی له به‌رده‌م پوتین ناوی بابه‌ته‌كه‌ی برد، پوتین باسی گرتنی برۆدر ئیریل و پارێزه‌ره‌كه‌ی سێرگی ماگنیتسكی كرد له‌لایه‌ن ڕووسیا كه دواتر هه‌ر خۆیشی فه‌رمانی كوشتنیانی ده‌ركردووه، به تۆمه‌تی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی ڕووسیا، باپیری برۆدر پێشتر سه‌رۆكی حزبی شیوعی ئه‌مه‌ریكا بوو و هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی بوو، به‌ڵام دواتر مۆسكۆ گرتی و له‌وكاته‌ی كه پارێزه‌ری بۆ به‌رگریكردن له‌خۆی دیاریی كرد، پوتین هه‌ردووكیانی كوشت.
ئه‌مه‌ریكا ئه‌وكات دۆسیه‌كه‌ی وه‌ك كارێكی كه‌سی ناوبرد و خۆی لێیان نه‌كرد به خاوه‌ن، چونكه ئه‌وان له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ڕووسیا بوون، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا خۆی لێ بكردبان به خاوه‌ن، ئه‌وكات سۆڤیه‌ت واشنتنی به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی ڕووسیا تۆمه‌تبار ده‌كرد، گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و باسه له‌لایه‌ن پوتیهوه، په‌یامێك بوو كه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكایش بكه‌رانی ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا بگرێ و سزایان بدات، ئه‌وا مۆسكۆ هیچ هه‌ڵوێستێكی نابێت، چونكه كاره‌كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه به فه‌رمی پشتیوانی لێ نه‌كراوه، به‌رده‌وامیش ئه‌وه‌ی ده‌گوته‌وه، كه ئه‌گه‌ر ده‌ستوه‌ردانه‌كه ڕاست بێت، واته به هیچ شێوه‌یه‌ك ددانی به‌وه‌دا نه‌ده‌نا كه ده‌ستوه‌ردان كراوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا پوتین زانیاری ورد و ترسناكیشی لابوو، باسی له بڕی 400 ملیۆن دۆلار ده‌كرد، كه هیله‌ری كلینتن له هه‌نگاریاوه ده‌ستی كه‌وتووه و له ڕووسه‌كانی دزیوه و له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن سوودی لێ وه‌رگرتووه، هه‌موو شتێك زۆر به هه‌ستیاری به‌ڕێوه ده‌چوو و پوتین زیره‌كانه بابه‌ته‌كه‌ی هێنایه‌وه سه‌ر هیله‌ری كلینتن، ئه‌مه‌یش وایكرد كه تره‌مپ به ههڵهشییهوه ده‌ست به قسه و جنێودان به هیله‌ری ڕكابه‌ری بكات. هه‌رچه‌ند هه‌وڵم دا به ئاماژه تره‌مپ هێور بكه‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌و كه‌وته ته‌ڵه‌كه‌ی پوتین و هه‌ر خه‌ریكی قسه و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه بوو به‌رانبه‌ر به هیله‌ری كلینتن.
پوتین خۆی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاركردن له‌سه‌ر ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا ئاماده كردبوو
دواتر كۆبوونه‌وه‌كه ته‌واوبوو و به‌ره‌و شوێنی نانخواردن ڕۆیشتین تا ژه‌می ئێواره بخۆین، تره‌مپ پرسیاری له‌باره‌ی بۆچوونی پوتین كرد، له‌سه‌ر ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا و پوتین زیره‌كانه وه‌ڵامی دایه‌وه، كه پێویست ناكات ده‌ستوه‌ردان بوروژێنرێ و شه‌رعیه‌تی سه‌رۆكایه‌تی و سیسته‌می سیاسی ئه‌مه‌ریكا له‌كه‌دار بكرێت، هێرشی ئه‌لیكترۆنی ته‌نیا بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا نییه و كێشه‌یه‌كی جیهانییه و پێویسته هه‌ردوولا به هاوبه‌شی كار بكه‌ین، بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتن و كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و دیارده ترسناكه.
به‌مشێوه‌یه تره‌مپی له ڕه‌خنه‌گرتن و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رانبه‌ر ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا بۆ هاوڕابوون له‌گه‌ڵ خۆی گۆڕی و ئیدی قسه‌ی تره‌مپ و پوتین له‌باره‌ی هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه بوون به یه‌ك وه‌ڵام و یه‌ك بۆچوون، پاشان تره‌مپ باسی له دۆخی ئۆكرانیا و سووریا و ئێران و كۆریای باكور كرد و ماوه‌یه‌ك بێده‌نگ بوو و پوتینیش هیچ قسه‌یه‌كی نه‌كرد، دواجاریش پوتین له دۆسیه‌ی سووریا باسی له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سنووری سووریا و ئیسرائیل به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی 1974 كرد، پوتین زۆر به وردی و زانیاری ته‌واوه قسه‌ی له‌سه‌ر دۆسییه‌كان ده‌كرد، به‌ڵام تره‌مپ به‌وشێوه‌یه نه‌بوو و ڕووكه‌شانه ده‌دوا.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیان تره‌مپ و پوتین زۆر به وردی باسیان له وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا له ڕووسیا كرد، به‌ڵام هیچ شتێك به گونجاو نازانم له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بیدركێنم، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ، كه تره‌مپ و پوتین هاوڕابوون كه له ئه‌گه‌ری زۆری ناكۆكیییهكانی نێوانیان وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌ردوولا سڵ له چوون بۆ وڵاته‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وانه‌یشی هه‌ن زیاتر پاشه‌كشه ده‌كه‌ن.
ژیرانه قسه‌ی ده‌كرد و تره‌مپ كرده هاوڕا له‌گه‌ڵ خۆی و تره‌مپیش خۆی له‌بیر چووبووه‌وه
دوای ژه‌می ئێواره كۆنگره‌ی تره‌مپ و پوتین ساز كرا، كه به دیارییكراوی سه‌عات شه‌شی ئێواره بوو، له قسه‌ی پێشه‌كی هه‌ردووكیان، پوتین سه‌ره‌تا ده‌ستی پێكرد و زۆر به باشی خۆی ئاماده كردبوو و په‌یامێكی خوێنده‌وه و دووپاتی كرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كه تره‌مپ باسی ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیای له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ڕووسیا هیچ به‌رپرس نییه و هیچ كاتیش كاری له‌مجۆره ناكات و كاروباری ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا، پێوه‌ندی به مۆسكۆوه نییه، پێشتریش ئه‌وه‌مان چه‌ندان جار دووپات كردووه‌ته‌وه.
قسه‌كانی پوتین كه له‌لایه‌ن فیونا هیلهوه وه‌رده‌گێڕدرا، به ته‌واوی هه‌مووانی سه‌رسام كرد، كه چۆن به‌وپه‌ڕی دڵنیابهخۆبوونهوه هه‌موو تۆمه‌ته‌كان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی پێویستیش له‌به‌رده‌سته، تره‌مپیش قسه‌ی خۆی كرد، كه دووباره ئه‌وه‌ی بۆمان دانابوو لێی لادا و په‌راوێزی خست، پاشان ڕۆژنامه‌نووسان پرسیاریان كرد، سه‌ره‌تایش ده‌یانه‌ویست بۆچوونی تره‌مپ بزانن له‌سه‌ر داگیركردنی نیمچه دوورگه‌ی كریما له‌لایه‌ن ڕووسیاوه، تره‌مپیش دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا ده‌مێكه هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر ئه‌مه ڕاگه‌یاندووه، كه ئه‌مه كارێكی نا یاسایی بووه.
دواتر ڕۆژنامه‌نووسێكی ئه‌مه‌ریكی له پوتینی پرسی، بۆچی پێویسته ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڕوا به‌وه بكه‌ن كه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ڕووسیا له ده‌ستوه‌ردانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا كارێكی ڕاسته، پوتین له وه‌ڵامدا گوتی، ئه‌م بۆچوونه‌ی كه ڕووسیا تۆمه‌تبار ده‌كات له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟ من و سه‌رۆك تره‌مپ متمانه‌مان به‌یه‌كتر كردووه و لێره كۆبووینه‌ته‌وه، ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له جیهان و منیش نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕووسیای فیدرال ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر شتێكی ڕاسته‌قینه‌ی له‌مجۆره بوونی هه‌بووا، به دڵنیاییه‌وه ئه‌و دیداره دروست نه‌ده‌بوو، بۆیه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌گوترێ، قسه‌ی پووچ و بێ مانان.
ده‌یه‌ویست دۆسیه‌كه بباته ناو ململانێی نێوان هیله‌ری و تره‌مپ و باسی له نه‌مانی شه‌رعیه‌تی تره‌مپ ده‌كرد
پوتین به‌رده‌وام بوو و له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كه‌ی مۆله‌ر به دیارییكراوی قسه‌ی كرد و گوتی، پێویسته مۆله‌ر بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌یماننامه‌ی یارمه‌تیدانی یاسایی دوولایه‌نه كه له ساڵی 1999 له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا واژووی له‌سه‌ر كراوه، به‌مشێوه‌یه ده‌توانێت مۆله‌ر سوود له‌و ڕێككه‌وتنه وه‌ربگرێ و به گوێره‌ی ئه‌و په‌یماننامه‌یه داوای هاوكاری له ڕووسیا بكات و بكه‌ره ڕاسته‌قینه‌كان ده‌ستنیشان بكات، ئه‌وه‌ی هه‌بێت و تۆمه‌تباری هه‌ر لایه‌ك له وڵاتی تر بێ، ده‌توانین به گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و په‌یماننامه‌یه سوود وه‌ربگرین و بگه‌ین به خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه و ڕاستییه‌كان.
پوتین قسه‌یه‌كی تریشی كرد كه به ته‌واوی جۆش و خرۆشی تره‌مپی به‌رز كرده‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه بوو، كه ئه‌و له سه‌ره‌تاوه ویستوویه‌تی تره‌مپ سه‌ركه‌وتوو بێ، وه‌ك چۆن وڵاتانی تریش ده‌یانه‌وێ كه‌سانێك له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا یان هه‌ر وڵاتێكی تر سه‌ربكه‌ون، كه كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تره‌مپ بۆچوونێكی ڕوونی له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا هه‌بوو و ڕوانگه‌ی ته‌واوی بۆ چاره‌سه‌ركردنیان هه‌بوو، ئه‌و خواستی ئه‌وه‌ی هه‌بووه و كه تره‌مپ سه‌ركه‌وتوو بێت، به‌ڵام ئه‌وان ده‌ستوه‌ردانیان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا و هیچ وڵاتێكی تریش نه‌كردووه و ناكه‌ن.
زیاتر گوتی، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئه‌مه‌ریكا ده‌یانه‌وێ كه پێوه‌ندییه‌كانی مۆسكۆ و واشنتن به به‌رده‌وامی گرژ و ئاڵۆز بمێنێته‌وه، ئه‌و قسانه دروست ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی ئێسته‌یش كه ئێمه كۆبووینه‌ته‌وه، وه‌ڵامێكی باشه بۆ ئه‌وانه‌ی كه به هه‌موو توانایانه‌وه ده‌یانه‌وێ ئاشتی و پێوه‌ندی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێته‌وه و حه‌ز به جه‌نگ و ململانێ و وێرانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه ئه‌وه‌مان ناوێت و له‌گه‌ڵ ئاشتی و ئاسایش و پێوه‌ندی دووقۆڵی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵاتین.
له كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش پوتین به جۆرێكی ورد و ژیرانه قسه‌ی كرد و تره‌مپیش له‌و پرۆتۆكۆله لای دا كه بۆمان نووسیبوه‌وه
تره‌مپ دواتر قسه‌ی كرد و گوتی، وای ده‌بینم كه هیچ قسه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر ئه‌و باسه نه‌كه‌م، چونكه سه‌رۆك پوتین زۆر به ڕوونی شرۆڤه‌ی كرد و وه‌ڵامێكی دروستی ئه‌وانه‌ی دایه‌وه، ئێسته هه‌ردوولا متمانه‌مان به‌یه‌كتره و پێوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌به‌ین.