سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان رێ له كاری خۆبه‌خشی پارێزه‌رانی كوردستان ده‌گرێ و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا ئاگه‌دارییان ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ی ته‌مووز، ئاسۆ هاشم پارێزه‌ر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان پارێزه‌ران ئاگه‌دار كراونه‌ته‌وه كه كاری خۆبه‌خشی نه‌كه‌ن.
هیچ ده‌قێكی یاسایی نییه ڕێ له‌كاری خۆبه‌خشی پارێزه‌ران بگرێ
ڕوونیشی كرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌ری یه‌كێتی له سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی له پارێزه‌ران كردووه كه ئه‌گه‌ر كاری خۆبه‌خشی بكرێ ئه‌وه پارێزه‌ره‌كه سزا ده‌درێ.
ئاسۆ هاشم دووپاتی كرده‌وه كه هیچ ده‌قێكی یاسایی نییه ڕێ له‌كاری خۆبه‌خشی پارێزه‌ران بگرێ و داوایشی كرد كه سه‌ندیكای پارێزه‌ران كار گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆی پارێزه‌ران بكات و سه‌رقاڵی ئه‌و كارانه نه‌بێت.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كاری خۆبه‌خشی له هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی چووه‌ته پێش، له‌زۆر كه‌یسی ژنان و كۆمه‌ڵایه‌تی ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ر به خۆبه‌خشانه كاریان كردووه و تا ئێسته ڕێگریان لێ نه‌كراوه.