كۆمپانیای زانستەكانی بواری دەمار"نۆرێلینك" خەریكی بەرهەمهێنانی پارچەیەكی ئەلیكترۆنییە كە لە ناو مێشكدا ئەو توانایە بە مرۆڤ دەبەخشێت گوێ لە موزیك بگرێت.
یەكەم جارە لە دوای داهێنانی ئامێری گوێگرتن بۆ ئەو كەسانەی توانای بیستنیان نییە، هەنگاوی لەم شێوەیە دەنرێت و لە رێی مێشكەوە سەرجەم ئەركەكان جێبەجێ دەكات.
ئیلان ماسك بەڕێوەبەری كۆمپانیای تێسلا لە ساڵی 2016 كۆمپانیاكەی بە ئامانجی گرێدانی مێشكی مرۆڤ بە كۆمپیوتەرەكان دامەزراند.
ئەو پێشتر گوتبووی بە چاندنی پارچەیەكی ئەلیكترۆنی بە درێژیی دوو میلیمەتر، دەكرێ بە ئاسانی مێشكی مرۆڤ بە كۆمپیوتەر گرێ بدرێت و راستەوخۆ بەشێك لە ئەركەكان بە بێ نێونجیگەر جێبەجێ بكات.
مرۆڤ بە ئاسانی دەتوانێ هۆرمۆنەكانی مێشك كۆنترۆڵ بكات
بە بۆچوونی بەڕێوەبەری كۆمپانیای تێسلا یەكێك لە سوودەكانی ئەم پارچە ئەلیكترۆنییانە ئەوەیە، مرۆڤ بە ئاسانی دەتوانێ هۆرمۆنەكانی مێشك كۆنترۆڵ بكات و دڵەڕاوكێ كەم بكاتەوە و توانای بیركردنەوەی مرۆڤیش بەرز بكاتەوە.
بەگوێرەی
یۆرۆنیوز، هێشتا بە تەواوی وردەكارییەكانی ئەم داهێنانە رانەگەیەنراوە و بڕیارە لە 28ی ئابی ئەمساڵ زانیارییەكان بڵاو بكرێنەوە.