رووسیا: ووڵاتی تر دێنە ناو چارەسەر کردنی کێشەکانی سووریا

:: PM:05:32:18/10/2016 ‌

گووتەبێژێک بە ناوی کۆشکی کرملین، ئەمڕۆ سێشەمم، بڵاوی کردەوە، رووسیا پێشبینی دەکات دەوڵەتانی تر هەوڵی ئەوە دەدەن لە چارەسەر کردنی ململانێکانی سووریادا بەشداری بکەن، هەوڵی ئەوەش دەدەن دۆخی حەلەب ئاسایی بکەنەوە دوای ئەوەی مۆسکۆ هێرشە ئاسمانیەکانی وەستانداوە وەک دەستپێشخەریەک و پیشاندانی نێیەت باشی.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە رێگەی تەلەفۆنەوە، گووتی، رووسیا پێشبینی دەکات ئێستە لە هاوبەشەکانی، هاوکاری بکەن لەو پرۆسە مرۆییەدا و گەرەنتی دەرچوون لەو رێگەیەی لە رۆژهەڵاتەوە دەستی پێ کردووە، ئەویش پرۆسەی راستی و جیاکردنەوەی نێوان ئۆپۆزسیۆنی میانگیر و گرووپە تیرۆرستەکانە.

وەزیری بەرگری رووسی، ئەمڕۆ سێشەم، گووتی، هێزەکانی ئاسمانی رووسی و سووری وەستاوە، لەسەر شاری حەلەب ماوەی دوو رۆژە بەمەبەستی کاری مرۆیی و تا رێگەش بدرێت چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن و مەدەنیەکان شارەکە جێبهێڵن.

حەلەب ماوەی دوو مانگە بووتە ناوەندی ململانێەکانی نێوان ئەمەریکا و رووسیا، ئەمەریکا ئامادە نیە دەست لە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن هەڵبگرێت و بەڵام رووسیا بەشێک لەو چەکدارانە بە تیرۆرست دەزانێت، ئامادە نیە مامەڵەیان لەگەڵ بکات.

لە رووی جوگرافیاشەوە هەردوو لا دەیانەوێت بکەوێتە ژێر دەستی هاوپەیمانە ناوخۆییەکانی سووریا خۆیانەوە، ئامادەنین دەستی لێهەڵبگرن.



وشە/ رۆیتەرز، رێبین محەمەد



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د