به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وتووه‌ته ژێر گوشاری لاهوور جه‌نگی و تاقمێكی ناو یه‌كێتی و خۆی له كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌دزێته‌وه، رێواز فایه‌ق به خراپترین سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له مێژووی په‌رله‌مان داده‌نرێ.
پێویسته سه‌رۆكی په‌رله‌مان رۆڵی سه‌قامگیری سیاسیی هه‌بێت نه‌ك تێكدانی
رێواز فایه‌ق پاداشتی ده‌رچوواندنی له كۆنگره به "ته‌زكییه" ده‌داته‌وه لاهوور جه‌نگی و ئێسته كار بۆ ئه‌و ده‌كات، سه‌رباری ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه، به‌ڵام له‌ژێر گوشاری لاهوور و بۆ تێكدانی سه‌قامگیری سیاسیی له كوردستان خۆی له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌دزێته‌وه و واژوو له‌سه‌ر كارنامه‌كان ناكات.
په‌رله‌مانی كوردستان كه ئێسته پێنجه‌م خولی به‌ڕێ ده‌كات و رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه خراپترین ئیداره‌دانی هه‌یه. ئامانج عه‌لی چاودێری سیاسیی بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه كه مێژووی په‌رله‌مانی كوردستان وابووه كه هه‌موو سه‌رۆكه‌كانی تایبه‌تمه‌ندی و توانای خۆیان هه‌بوو، به‌ڵام له‌م خوله به‌هۆی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه له دۆخێكی خراپی په‌رله‌مانیداین.
چاودێره‌كه كه رێواز فایه‌ق به خراپترین سه‌رۆكی په‌رله‌مان داده‌نێ باس له‌وه‌یش ده‌كات كه پێویسته سه‌رۆكی په‌رله‌مان رۆڵی سه‌قامگیری سیاسیی هه‌بێت نه‌ك تێكدانی.
رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كه به باڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ له‌ناو یه‌كێتی داده‌نرێ، ئێسته كار بۆ لاهوور ده‌كات و كه‌وتووه‌ته ژێر گوشاری بڕیاره‌كانی ئه‌و.