جارێكی تر په‌رله‌مانی كوردستان كرایه‌وه شوێنی ململانێی سیاسی و به ئاراسته‌ی په‌كخستنی له‌لایه‌ن تاقمێكی ناو یه‌كێتییه‌وه هه‌نگاو ده‌نێ، زۆر له‌و فراكسیۆنانه‌ی له‌ناو په‌رله‌مانن جگه له به‌شێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی دژی هه‌ر پهكخستنێك ده‌وه‌ستنه‌وه.
ڕۆژی 19ی تهمووز، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه، لاهوور جه‌نگی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ده‌كرد، له‌وێ بڕیارێكی به‌زۆر سه‌پێنراوی ده‌ركرد و داوای كردووه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كه رێواز فایه‌قه و به باڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ حیسابه و ئێسته كار بۆ لاهوور ده‌كات، نه‌چێته‌وه په‌رله‌مانی كوردستان.
رێواز له لاوازترین سه‌رۆكی په‌رله‌مان له مێژوودا دانرا
له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو كۆبوونه‌وه‌كه به "وشه"ی گوت، سه‌ره‌تا رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مان له بڕیاره‌كه نیگه‌ران بووه، به‌ڵام دواتر كه‌وتووه‌ته ژێر گوشاری لاهوور جه‌نگی و بڕیاره‌كه‌یشی جێبه‌جێ كرد، ئه‌وه‌یش كاردانه‌وه و ناڕه‌زایی زۆری له‌ناو كوردستان لێ كه‌وته‌وه به جۆرێك رێواز له لاوازترین سه‌رۆكی په‌رله‌مان له مێژوودا دانرا.
رێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه و له دوایین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ته‌زكییه كرا به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه، وا ناسراوه حه‌ز له باڵباڵێن له‌ناو یه‌كێتیدا ده‌كات، ده‌رچووی به‌شی یاسایه، به‌ڵام ئێسته كار بۆ را‌گرتن و په‌كخستنی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له كوردستان ده‌كات و كه‌وتووه‌ته ژێر گوشاری تاقمێك كه پێیان ده‌گوترێ "كاڵفام" یان "هه‌رزه‌ی سیاسی".
یه‌كه‌مجاره له به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سێك و بۆ كه‌سێك كار بۆ په‌كخستنی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێ
به بڕوای شاره‌زایان، لاهوور جه‌نگی هه‌موو پیلانێك جێبه‌جێ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی وه‌ك كه‌سێكی قورس له‌ناو حزبه‌كه‌یدا پێشان بدات و باكی به پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی كوردستان و پرۆسه‌ی سیاسیی له كوردستان نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه به عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره داده‌نرێ ئه‌وه‌یه كه رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ری ئه‌و كه تا ئێسته نه‌ك له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵكو له‌ئاستی ناوخۆیش ددانی پێدا نانرێت.
ئه‌و په‌تپه‌تێنه‌ی رێواز فایه‌ق له‌و باڵه‌وه بۆ ئه‌و باڵ ته‌نیا كێشه‌ی بۆ حزبه‌كه‌ی دروست نه‌كرد، به‌ڵكو هاوسه‌ره‌كه‌یشی خسته به‌رده‌م گومانی كۆسره‌ت ره‌سووڵ و ئه‌وه‌یش سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه له ئاڵوگۆڕی كادرانی یه‌كێتی له‌و باڵه‌وه بۆ ئه‌و باڵ كه ڕه‌نگه تا ئاستی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا بڕوات.
بۆچی په‌رله‌مان ئامانجه
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئێسته ته‌نیا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی له سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی كوردستان له ده‌سته، به‌پێی هه‌واڵی هه‌ندێك میدیای سلێمانی بێت، لاهوور جه‌نگی به راشكاوی به ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی گوتووه كه ئیتر ئه‌و پۆسته بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی حزبه‌كه به‌كار دێنن و هه‌ركاتێك و له هه‌ر شتێكی بچووك نیگه‌ران بن، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ناچێته‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌كان.
كێشه‌نانه‌وه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كه‌مجار نییه، به‌ڵام یه‌كه‌مجاره له به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سێك و بۆ كه‌سێك كار بۆ په‌كخستنی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێ.
هیوا سه‌ید سه‌لیم چاودێری سیاسیی له وتارێكدا له‌باره‌ی "ته‌نیا به په‌رله‌مان ده‌وێرن" ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌وه سیاسه‌تی چه‌وت و ناشایستهبوونه به‌رانبه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك كه له رێی متمانه‌ی خه‌ڵكی دامه‌زراوه، ئه‌و جۆره مامه‌ڵانه كه ئه‌نجامه‌كه‌ی تێوه‌گلاندنی په‌رله‌مان بووه له كێشه و ناكۆكییه حزبیه‌كان وایكردووه كه په‌رله‌مانی كوردستان ببێته ده‌زگایه‌كی بێ كاریگه‌ر.
په‌رله‌مانی كوردستان بووه‌ته شوێنی ململانێی حزبی، ئه‌وه‌ی پێشتر كادرانی حزب ده‌یانكرد ئێسته په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌ین
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: ئێمه‌یان تێكبهرداوه
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ره‌خنه له‌و جۆره سیاسه‌ته ده‌گرێ كاتێك حزبه‌كان ململانێی خۆیان ده‌گوازنه‌وه په‌رله‌مان و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، "ئێسته حزبه‌كان كاری تێكبهردانی په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا ده‌بوو په‌رله‌مان چه‌تری كۆكه‌ره‌وه بێت".
باڵانبۆ كۆكۆی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی گوت، په‌رله‌مانی كوردستان بووه‌ته شوێنی ململانێی حزبی، ئه‌وه‌ی پێشتر كادرانی حزب ده‌یانكرد ئێسته په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌ین.
ئه‌و هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه سۆشیال میدیا و به تایبه‌تتر سیاسی و حزبه‌كان كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه په‌رله‌مانتاران تێكبهردهن و په‌رله‌مان شوێنێكی به به‌هاو كاریگه‌ر نه‌بێت.
وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی باسی ده‌كات، پێویسته متمانه بۆ په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه چیتر نه‌كرێ به ئامرازی ململانێی حزبی.
هه‌رچه‌نده لاهوور جه‌نگی له ماوه‌ی رابردوو ژماره‌یه‌ك كه‌تنی زۆری كردووه، بۆ تێكدانی دۆخی كوردستان، به‌ڵام هێشتا به‌شێك له چاودێرانی سیاسی وای ده‌بینن كه پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێ نادات په‌رله‌مان په‌كی بكه‌وێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێ په‌رله‌مان په‌كبخات هه‌ر ئه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن ئامۆزاكه‌ی خۆی به "كهتنهكهر" و لای كۆسره‌ت ره‌سووڵ به "هه‌رزه‌ی سیاسیی" و لای مه‌لا به‌ختیاریش "به كاڵفام" ناوی ده‌هێنرا.