پەرلەمانی كوردستان ڕاپۆرتی دارایی بڵاو كردەوە كە تایبەتە بە سەرچاوەكانی داهات و هەوڵ بۆ زیادكردنی داهات تا كێشە بۆ مووچە دروست نەبێت و لە ناوەڕۆكەكەیدا هاتووە، ئەولەویەتی حكوومەت پەیداكردنی داهاتە بو مسۆگەركردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ سێشەم 28ـی تەمووز، لیژنەی دارایی و ئابووری ڕاپۆرتی خۆی لەسەر داهاتەكانی هەرێمی كوردستان و نەخشەڕێیەیەك بۆ زیادكردنی داهات بڵاو كردەوە.
سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنا، كاریگەری لەسەر زۆربەی جووڵەكانی ئابووری و دارایی دروست كردووە
ئەو لیژنەیە ڕوونی كردووەتەوە، ئێستە ئەولەویەتی حكوومەت پەیداكردنی داهاتە بو مسۆگەركردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
ئەوەیش باس كراوە، بەهۆی سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنا، كاریگەری لەسەر زۆربەی جووڵەكانی ئابووری و دارایی دروست كردووە، بەشێوەیەك زۆربەی سەرچاوەكانی داهاتی كەمی كردووەتەوە، هەروەها بەپێی دەستووری عێراق، وەك لە بڕگەی چوار لە مادەی 121 رێ بە هەرێمەكان دراوە هێزی ئاسایشی ناوخۆی هەرێم رێك بخەن، وەك پۆلیس و ئاسایش و پاسەوانی هەرێم، بەڵام لەوەتەی عێراقی نوێ دروست بووە، هیچ بودجەیەك بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان خەرج نەكراوە.
لەبارەی هۆكارەكانی خراپبوونی دۆخی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان روون كراوەتەوە، دۆخی ئابووری هەرێمی كوردستان بەدۆخێكی ناسەقامگیر و دژواردا تێدەپەڕێت كە دابەزینی نرخی نەوت كاریگەریی راستەوخۆ و بەپەلە دەكاتە سەر جومگەكانی تری ئابووری و دارایی وڵات، بەهۆی سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنا، كاریگەری لەسەر زۆربەی جووڵەكانی ئابووری و دارایی دروست كردووە، بەشێوەیەك زۆربەی سەرچاوەكانی داهاتی كەمی كردووەتەوە.
ئاشكرا كراوە، لە 1/1/2020 تا 30/6/2020 وەزارەتی دارایی و ئابووری، سەرچاوەی داهاتی 505 ملیار دیناری عێراقی بووە لە گومگرەكان و ڕێژەی باجیش لە 1/1/2020 تا 31/5/2020، 154 ملیار دیناری عێراقی بووە.
بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان كە لە عێراقەوە هاتووە لە 2020، بریتی بووە لە ترلیۆنێك و 759 ملیار دینار. لەم بڕە كە بە چوار سولفە هاتووە
لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە كراوە بەوەی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان كە لە عێراقەوە هاتووە لە 2020، بریتی بووە لە ترلیۆنێك و 759 ملیار دینار. لەم بڕە كە بە چوار سولفە هاتووە، هەر جارێ بڕی 11 ملیار و 880 ملیۆن دینار بڕاوە بۆ پێدانەوەی قەرزی بانكە ئەهلییەكان كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان قەرزداریانە. كۆی قەرزی بانكەكان كە لەو چوار مانگە وەریان گرتووە، 47 ملیار و 520 ملیۆن دینارە.
لە ساڵی 2020 حكوومەتی عێراق تەنیا سێ مانگ بڕی 453 ملیار دیناری ناردووە، مانگێك تەنیا 400 ملیار دیناری ناردووە و دوو مانگ هیچی نەناردووە. بەم پێیەش حكوومەتی عێراق 959 ملیار دینار كەمتر لە ساڵی پار لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە. لە ڕاپۆرتەكە واهاتووە.
بە بەرانبەر داهاتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كە داویەتی بە وەزارەتی دارایی، لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی 2020 داهاتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كە دراوە بە وەزارەتی دارایی بۆ پێدانی مووچە، بۆ هەر مانگێك 345 ملیار و 203 ملیۆن بووە. هەمووی دەكاتە یەك ترلیۆن و 35 ملیار و 610 ملیۆن دیناری عێراقی، هەروەها لە مانگی نیسان و ئایار و حوزەیراندا دوای دابەزینی نرخی نەوت، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان 283 ملیار و 424 ملیۆن دینار بووە رادەستی وەزارەتی دارایی كراوە.
لیژنەكەی پەرلەمان چەند پێشنیارێكی
داوا دەكەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی بەردەوام بێ لە گفتوگۆكردن>ۆ چارەسەری كێشەكان خستووەتەڕوو كە داوا دەكەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی بەردەوام بێ لە گفتوگۆكردن، تا مافە شایستە داراییەكانی مسۆگەر بكات و دەستووریش بنەمای مامەڵەكردن بێ.
لە یەكێك لە پێشنیارە چارەسەرەكان داوا دەكەن، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ دامەزراوە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان، داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان و هاوپەیمانان بكەن كە عێراق پابەند بێت لە چوارچێوەی بنەماكانی دەستوور، شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان خەرج بكات و چیتر بە عەقڵی مەركەزیی هەرێمی كوردستان سزا نەدرێت.
بۆ دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئەو لیژنەیە پێشنیاری كردووە، ئەولەوییەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیداكردنی داهات بێ بۆ مسۆگەركردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، هەروەها جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ كەمكردنەوەی باج، كەمكردنەوەی سوودی بانكی بۆ هاونیشتمانیان، بۆ ئەوەی هاندانێك بێ، بۆ جووڵەی بازرگانی و وەرگرتنی قەرز لە بانكەكان بۆ پڕۆژە بچووكەكان، لە هەندێ وڵات ئێستە سوودی بانكی نزیك بووەتەوە لە سفر.
ئەو لیژنەیە بۆ كەرتی نەوت پێشنیاری كردووە، پێداچوونەوە بە وەرگرتنی باج لە كۆمپانیاكانی بواری نەوت و گاز، ئەو كۆمپانیایانەی كە گرێبەستی خزمەتگوزارییان لەگەڵ كۆمپانیای نەوتیی هەیە، كۆمپانیاكانی ئاسایش لە بواری نەوت بكرێت لەگەڵ وەرگرتنی باج لە هەموو كۆمپانایا گەورەكان و راگرتنی لێخۆشبوونیان لە باج، هەروەها كۆنترۆڵكردنی سەرجەم خاڵە سنوورییەكان، بەتایبەت خاڵە گومرگییەكان، بە مەرجێك كۆی گشتی داهات بگەڕێتەوە بۆ حیساباتی وەزارەتی دارایی.