پۆلیسی هه‌ولێر بكوژی كچه 18 ساڵه‌كه‌یان گرت، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت بكوژ برای كوژراوه‌كه‌یه.
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ كچێكی 18 ساڵی له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر به فیشه‌كێك كوژرا، تیمه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد و ئه‌مڕۆ بكوژه‌كه‌یان گرت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ی ته‌مووز، ڕائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای 12 سه‌عات له ڕووداوه‌كه، توانیمان بكوژه‌كه بدۆزینه‌وه كه له شوێنی ڕووداوه‌كه ڕای كردبوو.
بكوژی زه‌ینه‌ب برای خۆی بووه و ناوی "س. ح. س"ـه
زیاتر ڕوونی كرده‌وه، بكوژی كچه‌كه كه ناوی "زه‌ینه‌ب" بوو، گیراوه و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌شیدا گیراوه كه تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجام داوه.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، بكوژی زه‌ینه‌ب برای خۆی بووه و ناوی "س. ح. س"ـه، به‌پێی ماده‌ی 406 له یاسای سزادان به‌ند كراوه.
ماوه‌یه‌كه ڕووداوی كوشتنی ژنان و كچان به چه‌ك و خۆكوشتنیان له‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا زیادی كردووه، به‌شێكی زۆری هۆكاری كوشتن و خۆكوشتنه‌كانیش بۆ بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌ڕێنه‌وه.