قەبارەی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ چین لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بە رێژەی 27.5% زیادی كردووە.
ئامارەكانی دامەزراوەی رفینیتیۆ كە تایبەتە بە بەدواداچوونی كەشتییە نەوتهەڵگرەكان، دەری دەخات لە ماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا عێراق كە دووەم گەورەترین وڵاتی هەناردەكاری نەوتە، 80 ملیۆن و 400 هەزار تۆن نەوتی هەناردە كردووە و لە مانگەكانی تەمووز و ئابدا قەرەبووی ئەو زیادەیە دەكاتەوە كە لە سەرووی ئەو پشكەی بۆ دیاری كراوە هەناردەی كردبوو.
هەرچەندە پێویست دەكات عێراق هەناردە زیاتر كەم بكات، بەڵام دیسان قەبارەی هەناردەكەی بەراورد بە ساڵی رابردوو كەمی كردووە.
هەناردەی نەوتی عێراق بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، 9.3% كەمی كردووە
ئامارەكانی ئەو دامەزراوەیە دەری دەخات ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق لەو ماوەیەدا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، 9.3% كەمی كردووە و قەبارەی هەناردەی ئەوكاتی 88 ملیۆن و 700 هەزار تۆن بووە.
بەگوێرەی
مێهرنیوز، هەناردەی نەوتی عێراق لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا بەراورد بە نیوەی یەكەمی ساڵی 2018 نزیكەی 6.9% كەمی كردووە، قەبارەی هەناردەكە ئەوكات 86 ملیۆن و 600 هەزار تۆن بوو.
چین بە گرنگترین كڕیاری نەوتی عێراق هەمار دەكرێت و عێراق لەمساڵدا زیاتر نەوتەكەی بۆ چین رەوانە كردووە، بە رێژەی 27.5% هەناردەكەی بۆ ئەم وڵاتە بەرز كردووەتەوە.