به‌هۆی مردنی له‌ناكاوی خوشكی په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان دانیشتنه‌كانی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان راگیرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ی ته‌مووز، زریان ته‌ها نێردراوی "وشه" له په‌رله‌مانی كوردستان پێی ڕاگه‌یاندین، خوشكی گولیزار سندی په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هۆی جه‌ڵته‌وه گیانی له ده‌ست داوه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه به‌هۆی گه‌یشتنی ئه‌و هه‌واڵه دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان راگیراون و به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی پارتی به‌ده‌م پرسه‌كه‌وه چوون.
دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت بوو به قسه‌كردن له‌سه‌ر دۆخی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان و سێ وه‌زیری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.