له پارێزگای كه‌ركووك پۆلیس له ته‌رمی كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ له گه‌ڕه‌كی یه‌كی ئادار ئاگادار ده‌كرێته‌وه، دوای گه‌یشتنیان به شوێنی ڕووداو، ده‌ركه‌وتووه كچه‌كه له ڕێی په‌ته‌وه خۆی خنكاندووه.
له ڕێی په‌تێكه‌وه خۆی خنكاندووه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 29ی ته‌مووز، نه‌قیب نه‌جات عه‌لی ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی فیدراڵی عێراقی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "شه‌وی ڕابردوو هێزه‌كانمان له ڕووداوێك له گه‌ڕه‌كی یه‌كی ئادار ئاگادار كرانه‌وه، كاتێك گه‌یشتینه شوێنی ڕووداوه‌كه، ده‌ركه‌وت كچێك به‌ناوی (سه‌فا موئه‌یه‌د یوسف) له دایكبووی ساڵی 2004 له ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا له ڕێی په‌تێكه‌وه خۆی خنكاندووه و كۆتایی به‌ژیانی هێناوه."
زیاتر گوتی، "لێكۆڵینه‌وه‌كان له ڕووداوه‌كه و چۆنیه‌تیی مردنی ئه‌و كچه به‌رده‌وامه، تا ئێسته به ئاشكرا هۆكاری ئه‌و ڕووداوه نه‌زانراوه، لێكۆڵینه‌وه‌یشمان له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌یدا ده‌ست پێ كردووه".
شایانی باسه له شاری كه‌ركووك ژماره‌ی قوربانیانی ژنان ڕۆژی دوای ڕۆژ به‌هۆی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و نه‌بوونی شه‌ڵته‌ر ڕوو له زیادبوونه.