پۆلیسی هه‌ولێر دوو به‌كارهێنه‌ری ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌گرن، له‌كاتی گرتنیشیاندا ده‌ست به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی ماده‌كه‌دا ده‌گرن.
له‌كاتی گرتنیاندا ده‌ست به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی ماده‌كه‌دا گیراوه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 29ی ته‌مووز، ڕائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن دوای كۆكردنه‌وه و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری، له گه‌ڕه‌كی كارێزان و گه‌ڕه‌گی ئیسكان، دوو كه‌سیان به ناوه‌كانی (ش.ع.ا) و (ھ.م.ع) به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری (كریستاڵ) گرت.
زیاتر گوتی، "له كاتی گرتنیاندا بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ر و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كانیان لابووه، ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌میاندا گیراوه."
ڕوونی كرده‌وه، "تۆمه‌تباره‌كان ددانیان نا به تاوانه‌كه‌یان دا، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ڕێكخرا و به‌پێی ماده‌ی 14ی هۆشبه‌ره‌كان له یاسای سزادان، به‌ند كران و ڕووبه‌ڕووی یاسا كرانه‌وه."
له هه‌رێمی كوردستان به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌ره‌و هه‌ڵكشانه، هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تا ئێسته سه‌نته‌ری تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی ئالووده‌بووانی ماده‌ی هۆشبه‌ر نه‌كراوه‌ته‌وه.