کۆمپانیای مارسیدس ڕای گەیاند کە بەرهەمی نوێمان لە جۆری ئێس کڵاسی 2021 بە یەکێک لە سەلامەتترین جۆری ئۆتۆمبێلەکانمان هەژمار دەکرێت، چونکە لە مۆدێلی تازە سیستمی ئێرباگی ناوەکی دابین دەکەین واتە هەموو بەشەکان دەگرێتەوە.
ماڵپەڕی تایبەتی میکانیکی ''
caranddriver'' ئاشکرای کردووە کە مارسیدس بێنزی ئێس کڵاسی 2021 خاوەن سەلامەترین سیستمە، چونکە لە هەموو بەشەکان و کوشینەکانی ئێرباگی تایبەتی بۆ دانراوە کە لەکاتی هەر ڕووداوێک و بەرکەوتنی زەبرێکی بەهێز دەتەقن و سەرنشینان دەپارێزن.
مارسیدس ئێس کڵاسی 2021 یەکەم ئۆتۆمبێل دەبێت کە لە هەموو کوشینەکان ئێرباگی هەبێت
مارسیدس ئێس کڵاسی 2021 یەکەم ئۆتۆمبێل دەبێت کە لە هەموو کوشینەکان ئێرباگی هەبێت بەتایبەت بەشەکانی دواوە کە ئەمە سەلامەتی تەواو دابین دەکات بۆ سەرنشینەکان لە هەر جێییەکی دانیشتن.
مارسیدس بێنز یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌ڵمانیا و دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌م كۆمپانیا به‌ناوبانگه له ساڵی 1986 له‌لایه‌ن "كاڕڵ بێنز" ه‌وه دامه‌زراوه، به‌ڵام به فه‌رمی له ساڵی 1926 ه‌وه ده‌ستیان به‌كار كرد، مارسیدس ناوێكی ئیسپانییه و چه‌ند چیرۆكێكی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م ناوه كه یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێت، ئه‌م ناوه له كچی كاڕل بێنزه‌وه هاتووه كه ناوی مارسیدس بووه، ئه‌مه‌یش وای كردووه كۆمپانیاكه به‌ناوی ئه‌م كچه‌وه بكرێت.