شەوی رابردوو بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ ژنێك گیانی لە دەست داو سێ كەسی تر بریندار دەبن پۆلیسیش ڕای دەگەیەنێت، لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەست پێ كردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 30ـی تەمووز، شۆرش ئیسماعیل گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، هێزەكانمان لە بنكەی پۆلیسی بیتوێن ئاگەدار كرانەوە بە بوونی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری پێكدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبیل یەكەمیان لە جۆری قەمەرە ئۆپڵ وە دووەمیان لە جۆری پیك ئاپ نیسان لەسەر ڕێگای سەرەكی نێوان چوارقوڕنە بۆ بۆسكێن لەگەڵ گەیەشتنیان بۆ شوێنی ڕووداوەكە، دەركەوت كە هاووڵاتی "ح،ص،م" تەمەن 22 ساڵ لە ڕەگەزی مێ گیانی لە دەست داوە.
دوای ئەنجامدانی توێكاری بۆ تەرمەكەی لە پزیشكی دادوەری ڕانیە، ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە
گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین گوتی، ئەو كەسەی گیانی لە دەست داوە دانیشتوی هەولێرە كە سەرنشینی ئۆتۆمبیلی جۆری ئۆپڵە، هەروەها دوای ئەنجامدانی توێكاری بۆ تەرمەكەی لە پزیشكی دادوەری ڕانیە، ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە.
باسی لەوەشكرد، لە ڕووداوەكەدا سێ كەسی تر بریندار بوون چارەسەری پێویستیان لە نەخۆشخانە بۆكرا و لە ئێستەدا برینەكانیان جێگیرە.
ڕوونی كردەوە، مەلەفی لێكۆڵینەوە بەپێی یاسای هاتوچۆ بۆ ڕووداوەكە كرایەوە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە.