ماوه‌ی شه‌ش مانگه مادۆنای ئه‌ستێره له بواری گۆرانیدا، به‌دارشه‌ق ده‌ڕوا و خۆی رای ده‌گه‌یه‌نێ، گه‌شبینه و هیوای زۆری هه‌یه كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا بچێته سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ و گۆرانی بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بڵێت.
شوباتی ئه‌مساڵدا له پاریس تووشی رووداو بووه
پێگه‌ی "
ئیلاف" بلاوی كردووه‌ته‌وه، مادۆنا له مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا له پاریس تووشی رووداو بووه، ئه‌ویش كاتێك خه‌ریكی خلیسكانه‌ی سه‌ر به‌فر بووه، كه‌وتووه و ئه‌ژنۆی تووشی ئازار و ئێسكی تووشی درز بووه، بۆیه تا ئێسته‌یش ئه‌و خاتوونه به دارشه‌ق به‌ڕێوه ده‌ڕوات.
به‌پێی پێگه عه‌ره‌بییه‌كه، له‌وكاته‌وه تا ئێسته مادۆنا هیچ ئاهه‌نگێكی نه‌كردووه. دوێنێ مادۆنا له ئینسته‌گرامه‌وه رای گه‌یاندووه، تا ئێسته نه‌یتوانیوه دارشه‌قه‌كانی فڕێ بدات، به‌ڵام هه‌ست به باشبوون ده‌كات و به‌هیوایه له داهاتوویه‌كی نزیكدا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر شانۆ و سه‌ما بكات و گۆرانی بۆ هه‌وادارانی بڵێته‌وه.
ناوی راستینه‌ی مادۆنا "مادۆنا لویز كیكۆن"ه و له 1958 له باسی سیتی ویلایه‌تی میتچان له ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه و به‌ڕه‌گه‌ز ئیتالییه. گۆرانیبێژێكی ناوداری دنیایه و هاوكات سه‌ماكار و نمایشكاره، له‌گه‌ڵیدا نووسه‌ری تێكستی گۆرانییه و به‌رهه‌مهێنه‌ر و هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ره. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شه‌دا چالاكێكی دیاری بواری مرۆییه.
مادۆنا له بواری پۆپ و موزیك و موزیكی ئه‌لیكترۆنی كاری كردووه و له‌گه‌ڵیدا بایه‌خی به موزیكی فۆلكلۆر داوه و كاری تێدا كردووه. تا ئێسته 14 ئه‌لبوومی گۆرانیی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌یان خه‌لاتی جیهانیی پێ به‌خشراوه.