کۆمپانیای نوبیا ڕای گەیاند بەهێزترین مۆبایلی تایبەت بە گەیمەرانمان خستووەتە بازاڕەوە کە سیستمەکەی ئەوەندە بەهێزە توانای هەیە هەموو جۆرە بەرنامەیەک و یارییەک بخوێنێتەوە بەبێ وەستا و خاوبوونەوە.
ماڵپه‌ری "
gadgets" ئاشکرایان کردووە کە كۆمپانیاییه‌كی چینی به‌ناوی نوبیا به‌هێزترین مۆبایلی گه‌یمه‌ری خسته بازاڕه‌وه، كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یش گوتووه كه ئه‌م مۆبایله‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه و به‌هێز دروست كراوه، هه‌روه‌ها له‌كاتی كاركردندا خاوبوونه‌وه‌ی نییه، چونکە بەهێزترین سیستمی ئەندرۆیدی لەسەرە.
ئه‌م مۆبایله هێزێكی زۆری هه‌یه و پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی سناپ دراگۆنی 865 دروستکراوە له‌گه‌ڵ ڕامی هەشت گێگابایت
كۆمپانیای نوبیا روونیشی كرده‌وه، ئه‌م مۆبایله هێزێكی زۆری هه‌یه و پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی سناپ دراگۆنی 865 دروستکراوە له‌گه‌ڵ ڕامی هەشت گێگابایت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش شاشه‌یه‌كی جوانی بۆ داناوه كه به سیسته‌می 8K كارده‌كات، ئه‌مه‌یش وای كردووه دنیا به‌م تایبهتهمهندییانه سه‌رسامبن.
ئه‌وه‌یشیان ڕاگه‌یاندووه، پاترییه‌كه‌ی 4500 میلی ئه‌مپێره و میمۆری ناوه‌كی له 128 گێگابایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات بۆ 256 گێگابایت ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 542 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
نوبیا كۆمپانیاییه‌كی چینییه كه تایبه‌ته به دروست كردنی ئامێره تهكنهلۆجیاییهكان كه نوێترین به‌رهه‌می مۆبایلێكی زیره‌كه و تایبه‌ته به گه‌یمه‌ره‌كان، كۆمپانیاكه له ساڵی 2012 دامه‌زراوه و له دنیادا به‌رهه‌مه‌كانی به‌ربڵاوه.