به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان خسته ڕوو.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور ده‌بێ، له هه‌ولێر ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، له سلێمانی ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، له دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، له كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ پاشان بۆ نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 16 پله و نزمترین پله‌ش سێ پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی دووشه‌م نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستا درێژ ده‌بێته‌وه، له هه‌ولێر ئاسمان هه‌ور ده‌بێ و له سه‌نته‌ری پارێزگا ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه و له ناوچه شاخاوییه‌كان نمه‌باران ده‌بێ، له سلێمانی ئاسمان هه‌ور ده‌بێ له‌گه‌ڵ بارینی باران له هه‌ندێ ناوچه له كاته‌كانی به‌یانی، له سه‌نته‌ری پارێزگاش نمه‌بارانێكی كه‌م هه‌یه، دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، نمه‌باران له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان ده‌بێ، له كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ و هه‌ندێ كات بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێ و ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه له هه‌ندێ ناوچه، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 14 پله و نزمترین پله‌ش چوار پله‌ی سیلیزی ده‌بێت. تێبینی ده‌كرێ له هه‌ندێ ناوچه ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆڵێكی كه‌م هه‌بێ و هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رما به گشتی دوو بۆ چوار پله نزم ده‌بنه‌وه.