ئەمەریکا سزای زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

:: AM:09:27:31/07/2020 ‌
ئەمەریکا بڕیاری دا سزاکانی سەر ئێران بە تایبەتی بۆ سەر کەرتی کانزاکان بەرفراوانتر بکات. مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئێران بەرنامەی ناوکیی و مووشەکیی ئێران بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و ئارامیی نێودەوڵەتیی هەژار دەکات.

پۆمپیۆ لە بەیاننامەیەکدا باسی لەوە کردووە 22 جۆر کانزا کە لە پەرەپێدانی پلانە ناوکیی و مووشەکییەکانی ئێران رۆڵیان هەیە رێ بە فرۆشتن و گواستنەوەیان بۆ ئێران نادرێت و هەر کۆمپانیایەک لەم رووەوە هاوکاری ئێران بکات ئەوا سزا دەدرێت.

ئەو گوتوویەتی ئەم سزایانە درێژەیان دەبێت تا ئەو کاتەی ئێران گوێڕایەڵی کۆمەڵگەی نیودەوڵەتیی دەبێت و واز لە چالاکییە نایاساییەکانی دەهێنێت.

بەگوێرەی دۆیچەوێلە بە بۆچووونی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، سوپای پاسداران بەسەر کەرتی ئاوەدانکردنەوەی ئێران زاڵە و رۆڵی هەیە لە گواستنەوەی کانزای جۆراوجۆر بۆ ئێران و بۆیەش ئەم کەرتە سزای دەخرێتە سەر.

کۆمەڵێک کانزای تر هەن کە لە پەرەپێدانی پلانی ناوکیی رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
بۆ نموونە لە تۆزی ئەلەمنیۆمی کارگەی ئالومینا کە کەوتووەتە خوراسانی باکور بۆ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی مووشەک سوودی لێ وەردەگیرێت. کۆمەڵێک کانزای تر هەن کە لە پەرەپێدانی پلانی ناوکیی رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.

مانگی رابردووش هەر لە راستای پەرەپێدانی سزاکان دژی ئێران، ئەمەریکا هەشت کۆمپانیای بواری پیشەسازی و پۆڵای ئێرانی خستە نێو لیستی سزاکانی خۆیەوە.


وشە - سلێمان تاشان