بەرهەمهێنانی نەپاڵاوتووی فڕەنسا 14% دابەزی

:: PM:01:29:31/07/2020 ‌
دواین ئامارەکانی فڕەنسا ئەوە دەردەخەن کە قەبارەی بەرهەمهێنانی نەپاڵاوتووی  ناوخۆیی ئەو وڵاتە بە رێژەی نزیکەی 14% دابەزیوە.

دامەزراوەی نیشتمانیی ئامار و توێژینەوەی فڕەنسا ئەمڕۆ هەینی بڵاوی کردەوە بەکاربردن، بازرگانی  و وەبەرهێنانی بیانی  و زۆرێک لە کەرتەکان تووشی کێشە هاتوون و بۆیەش ئابووری پاشەکشەی کردووە و بەرهەمهێنانی نەپاڵاوتووی ناوخۆیی بە رێژەی 13.8% دابەزاندووە.

وەک لە راپۆرتەکەدا خراوەتەڕوو ئەم رێژەیە لە دابەزین هی سێ مانگی دووەمی ساڵی 2020ە و هۆکاری سەرەکی دابەزینی بەرهەمهێنانی نەپاڵاوتووی ناوخۆیی بۆ ئەو رێوشوێنانە دەگەڕێتەوە  کە دژی کۆرۆنا گیراونەتەبەر.

بەگوێرەی دۆیچەوێلە ئابووریناسانی فڕەنسا پێشبینییان کردبوو قەبارەی ئەو دابەزینە بگاتە 15.2% و پێشبینی دۆخی نالەبارتریان بۆ فڕەنسا هەبوو. 
پێشبینی کردووە لە ساڵی 2020 بەرهەمهێنانی نەپاڵاوتووی ناوخۆیی فڕەنسا بە رێژەی 10% دابەزێت.

لە لایەکی ترەوە بانکی ناوەندیی فڕەنسا پێشبینی کردووە لە ساڵی 2020 بەرهەمهێنانی نەپاڵاوتووی ناوخۆیی فڕەنسا بە رێژەی 10% دابەزێت.

ئەم کاریگەرییە خراپە تەنیا بۆ سەر فڕەنسا نەبووە بەڵکوو زۆربەی وڵاتانی دنیا کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی ئەو پەتا جیهانیی و بە رێژەی جیاواز ئابوورییەکانیان پاشەکشەی کردووە.



وشە - سلێمان تاشان