سیمۆن واتكینز به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی فۆرێكس مۆنتریال بانك و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان له بواری نه‌وت و وزه له گۆڤاری بیزنس و مۆنیتۆر و ئینته‌رناشیونال، به‌ڕوویه‌بری بنكه‌ی ڕینسانس كاپیتاڵی جیهانی له مۆسكۆ بابه‌تێكی له ماڵپه‌ری "ئۆیل پرایس" بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له نهێنییه‌كانی پشت هه‌وڵه‌كانی چین و ئێران ده‌كات، بۆ هاندانی عێراق به ئامانجی هه‌نارده‌كردنی زیاتری نه‌وت و تێكشكاندنی ڕێككه‌وتنی ئۆپێك پله‌س و هه‌ره‌سهێنانی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان.
واتكینز ده‌ڵێ، چوار هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌یه كه تا ئێسته عێراق پابه‌ندی ڕێككه‌وتنی ئۆپێك پله‌س نه‌بووه، یه‌كه‌میان بریتییه له پێویستی خودی عێراق بۆ پاره و سه‌رمایه، بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ته‌نگژه‌ی دارایی، كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه بارگرانییه‌كی زۆر له‌سه‌ر شانی حكوومه‌تی عێراق دروست بووه و كورتهێنانی زۆر گه‌وره له بودجه‌ی وڵاته‌كه بوونی هه‌یه، هه‌موو ئه‌وانه‌یش كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر بژێوی خه‌ڵكی عێراق به‌گشتی و سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی ژیان له وڵاته‌كه هه‌یه.
هۆكاری دووه‌میان بریتییه له به‌هێزكردنی توانای عێراق بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، به‌و ئامانجی بتوانێ له ساڵانی داهاتوو ببێت به گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری نه‌وت له جیهان و پێش شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیه بداته‌وه، كه ئێسته له ڕیزبه‌ندی گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كارانی نه‌وتی جیهان سعوودیه له پله‌ی یه‌كه‌م و عێراق له پله‌ی دووه‌م دێت، بۆ ئه‌مه‌یش به‌غدا ده‌یه‌وێ به‌رده‌وام په‌ره به توانای كێڵگه نه‌وتییه‌كانی بدات و بڕی به‌رهه‌می ڕۆژانه زۆر له ئێسته زیاتر بكات.
ئێران ده‌یه‌وێ له ڕێی زۆری هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراقه‌وه نه‌وتی خۆیشی هه‌نارده بكا و خۆی له گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكا بدزێته‌وه
له‌باره‌ی سێیه‌م هۆكاره‌وه ئه‌و نووسه‌ره ئاماژه‌ی داوه، كه ئێران سێیه‌مین و یه‌كێكه له هۆكاره به‌هێزه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق نه‌وتی زیاتر هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات، چونكه كاریگه‌ری ته‌واوی به‌سه‌ر عێراقه‌وه هه‌یه و كێڵگه‌ی هاوبه‌شی نه‌وت له نێوانیان هه‌یه، ده‌یه‌وێ له ڕێی ئه‌م هه‌ژموونه‌ی به‌سه‌ر عێراقه‌وه هه‌یه‌تی و كێڵگه هاوبه‌شه‌كانه‌وه، بڕێكی زۆری نه‌وتی خۆی له ڕێی به‌نده‌ره‌كانی به‌سڕه‌وه ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكات و پێشێلی گه‌مارۆ و سزاكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكات، كه چه‌ند ساڵێكه به‌سه‌ری سه‌پاندووه و ئابووری وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و هه‌ره‌سێكی یه‌كجار گه‌وره بردووه، بۆیه تا هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق زیاتر بێ، چانسی ئێران زیاتر ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی خۆی به ناوی نه‌وتی عێراق هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات و پاره‌كه‌یشی بۆ بگه‌ڕێته‌وه، بۆ ئه‌م كاره‌یش میلیشیاكانی به ته‌واوی ساز و ئاماده‌ن و پێشتریش ڕاپۆرت و زانیاری ورد له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه بڵاوكرانه‌وه و دووپات له‌وه كرایه‌وه، كه ئێران مانگانه نزیكه‌ی دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له ڕێی به‌نده‌ره‌كانی به‌سڕه به ناوی نه‌وتی عێراقه‌وه ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات، له ڕێی كوالێتی نه‌وته‌كه‌وه ئه‌مه ئاشكرا بوو.
چواره‌مین هۆكار بریتییه له هاندانی چین، په‌كین هه‌رگیز نایه‌وێ به‌هۆی ڕێككه‌وتنی ئۆپێك پله‌س و ئه‌و پلانه‌ی دایانناوه نرخی نه‌وت له بازاڕی وزه‌ی جیهان ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بكات، به‌ڵكو مه‌به‌ستیه‌تی به‌هۆی عێراقه‌وه و پابه‌ندنه‌بوونی به ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه، كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه بكات، چونكه چین زۆرترین پێویستی به نه‌وت هه‌یه و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی نه‌وتیشی نییه و زۆرینه‌ی ڕه‌های نه‌وت له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كات، بۆیه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت زیانی گه‌وره به په‌كین ده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ، تا له ڕێی به‌غداوه ڕێككه‌وتنی ئۆپێك پله‌س تووشی ته‌نگژه و هه‌ڵوه‌شانه‌وه بكات.
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی ئۆپێك پله‌س، واته دابه‌زینه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، چین یه‌كێكه له به‌كاربه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌وت و به هه‌رزانی زۆرترین نه‌وتی ده‌ست ده‌كه‌وێت
به‌هۆی ئه‌و چوار هۆكاره‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی عێراق واژووی له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی ئۆپێك پله‌س كردووه، به‌ڵام له ڕۆژانی ڕابردوو ئاماده‌یی ته‌واوی كێڵگه‌ی نه‌وتی غرافی له پارێزگه‌ی ناسڕییه بۆ ده‌ستكردن به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ڕاگه‌یاند و دووپاتیشی له په‌ره‌پێدانی زیاتری كێڵگه‌كانی نه‌وتی له عێراق كردووه‌ته‌وه و به‌رده‌وامه له واژووكردنی گرێبه‌ست بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌كانی نه‌وت، به پشتیوانی چین و ئێران، به‌غدا ده‌یه‌وێ ڕێككه‌وتنی ئۆپێك پله‌س و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا بقۆزێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له دوای نه‌مانی په‌تاكه و كۆتاییهێنان به ڕێككه‌وتنه‌كه، توانای به‌رهه‌مهێنانی هێنده زۆر بكات، كه پێش سعوودیه بكه‌وێته‌وه، چونكه قه‌رزێكی یه‌كجار زۆری ده‌ره‌كی له‌سه‌ره، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێكی له‌م چه‌شنه نه‌نێت، به دڵنیاییه‌وه وڵاته‌كه تووشی هه‌ره‌سه‌ێكی گه‌وره ده‌بێت.
ئه‌و پلانه‌ی به‌غدا كه به هاندانی چین و ئێران خه‌ریكی جێبه‌جێكردنیه‌تی، به ته‌واوی دوو لایه‌نه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری نه‌وت له جیهان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا، ئه‌گه‌ر به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونه‌كانی به ڕێككه‌وتنی ئۆپێك پله‌س، ناكۆكی بكه‌وێته نێوان وڵاته‌كانه‌وه و هاوشێوه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كانی پێشوو هه‌ره‌س بهێنێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری هه‌یه كه نرخی نه‌وت جارێكی تر تووشی داڕمانێكی یه‌كجار گه‌وره ببێته‌وه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه سه‌ره‌ڕای زۆری هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، به‌ڵام به‌غدا هه‌ر پاره و سامانێكی كه‌می ده‌ست بكه‌وێت له سامانی نه‌وت، نه‌توانێ چاره‌سه‌ری كێشه و گرفته ئابوورییه‌كانی بكات، كه چه‌ندان ساڵه له‌سه‌ری كه‌ڵه‌كه بووه و به سه‌دان ملیار دۆلار قه‌رزاره.