بەهۆی بەربوونەوەی لە بەلەم گەنجێك خنكا

:: PM:06:28:01/08/2020 ‌
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی بەربوونەوەی گەنجێك لە یەكێك لە بەلەمە گەشتیارییەكانی شارۆكەی دوكان گەنجێك خنكا و تا ئێستە تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.

ئەمڕۆ شەموو یەكی ئاب، ڕێژین ڕەئووف بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوكان بە میدیاكانی راگەیاند، هاووڵاتییەك كە شۆفێری بەلەمە تاكیەكان بووە و لەكاتی لێخوڕینی لەزێی دوكان وەرگەڕاوە و خنكاوە.

خنكاوەكە گەنجێكی تەمەن 20 ساڵەو خەڵكی دوكانە و مەلەوانی باش نەزانیووە
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوكان دەڵێت، خنكاوەكە گەنجێكی تەمەن 20 ساڵەو خەڵكی دوكانە و مەلەوانی باش نەزانیووە، بۆیە كاتێك بەلەمەكەی وەرگەڕاوە خنكاوە.

باسی لەوەشكرد، ئاوی زێی دوكان لەبەردەم سەد دێتەوە خێراییەكەی زۆری هەیە بۆیە تا ئێستە نەمانتوانیووە تەرمی خنكاوەكە دەربهێننەوە.

هەفتەی ڕابردوو بەهۆی خنكانی كەسێكی تر بۆ ماوەی شەش سەعات ئاوی زێی دوكان كەمكرایەوە تا تەرمەكە بدۆزرێتەوە.

ساڵانە لە وەرزی هاوین بەشێكی لە گەنجان بەبێ‌ گوێدانە ڕێنوێنییەكان هەڵدەستن بە ئەنجامدانی مەلەوانی بەشێكییان مەلەش نازانن ئەوەیش دەبێتە هۆی گیان لە دەستدانیان.



وشە - رامیار جەواد