گۆشت فرۆشەكانی فەرمانبەران داخران

:: PM:10:48:01/08/2020 ‌
قایمقامی هەولێر ڕای دەگەیەنێت، بەهۆی سەربڕینی ئاژەڵ لەلایەن گۆشت فرۆشەكانی گەڕەكی شارەوانی بەشێوەی نایاسایی سەرجەمیان داخران.

سەرجەم گۆشت فرۆشەكان داخران
ئەمڕۆ شەموو یەكی ئاب، نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر بە "وشە"ی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی تێبینی كرا لە گەڕەكی فەرمانبەران گۆشت فرۆشەكان ئاژەڵ سەردەبڕن بەشێوەی نایاسایی لەبەردەم دوكانەكانیان دەستمان كرد بە بەدواداچوون.

قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر گوتی،  بەهاوكاری بەشی پۆلیسی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی چوار،سەرجەم گۆشت فرۆشەكان داخران.

باسی لەوەشكرد، هەڵمەتەكەش  ڕۆژانە بەردەوام دەبێت و رێكاری یاسایی لە بەرانبەر سەرپێچیكاران دەگیرێتەبەر و كاردانەوەی یاساییان بەرانبەر خاوەنەكانیان دەكرێت.

بەهۆی جەژنی قوربان و ئەنجامدانی قوربانی لە چەند شوێنێك لەلایەن قەسابەكان پێشێلی ڕێنوێنییەكانی جەژن كراوە ئەوەیش وایكردووە ئەو شوێنانە سزا بدرێن كە دیمەنێكی ناشرینیان بە شار بەخشیووە.













وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 170 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌