دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك ده‌یه‌وێ له بابوا گینیاوه ده‌یه‌وێ به‌ره‌و ئوسترالیا بفڕێت، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به‌و وڵاته ده‌كه‌وێت، پۆلیسی ئوسترالیایش رای ده‌گه‌یه‌نێت بڕی 500 كیلۆی ماده‌ی هۆشبه‌ر له ناو فڕۆكه‌كه‌دا هه‌بووه و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دووی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ كه‌وتنی فڕۆكه‌كه و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ماده هۆشبه‌ره‌كه، پۆلیسی فێدراڵی ئوسترالیا رای ده‌گه‌یه‌نێت، پێنج كه‌س كه باندێكی ماده‌ی هۆشبه‌ر بوونه، ئه‌و بڕه هۆشبه‌ره‌یان "كۆكاین" له فڕۆكه‌كه بار كردووه و ویستوویانه بیگه‌یه‌ننه ئوسترالیا.
پۆلیسی ئوسترالیا ئه‌وه‌شی گوتووه، پێ ده‌چێ ئه‌و بانده پێوه‌ندییان به بانده‌كانی تری هۆشبه‌ری ئیتالیاوه هه‌بووبێت. ئه‌و بڕه زۆره‌ی هۆشبه‌ر كه ویستوویانه ئاودیوی ئوسترالیای بكه‌ن، به‌هاكه‌ی زیاتر له 57 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكاییه.
پێگه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه كه كه‌وتنی ئه‌و فڕۆكه‌یه له 26ی ته‌مووز بووه، به‌ڵام دۆزینه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كه له رۆژی هه‌ینیی رابردوو بووه.
ئه‌و پێنج كه‌سه‌ی كه خاوه‌نی ماده هۆشبه‌ره‌كه بوون، خۆیان له‌ناو فرۆكه‌كه‌دا نه‌بوون، كاتێك ویستوویانه بچنه ئوسترالیا، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه هاتوونه‌ته گرتن و به‌پێی یاساكانی ئه‌و وڵاته، ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه‌یان به‌سه‌ردا ساغ ببێته‌وه، به گرتنی تاهه‌تایی سزا ده‌درێن.