ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی كه‌م، سێ گه‌نج له ئاوی زێی دوكان و ده‌ریاچه‌ی دوكانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی له كاتی مه‌له‌كردندا خنكاون. قایمقامی شارۆكه‌كه‌یش رای ده‌گه‌یه‌نێت، هاووڵاتییان و گه‌شتیاران به‌بێ ئاگایی ده‌ست ده‌كه‌ن به مه‌له‌كردن له ناو زێیه‌كه له كاتێكدا ئاوێكی زۆر و به‌خوڕی هه‌یه، له ماوه‌ی دوو ساڵ و ئه‌م چه‌ند رۆژه‌شدا 21 هاووڵاتی خنكاون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دووی ئاب، سیروان سه‌رحه‌د قایمقامی دوكان به ''وشه''ی راگه‌یاند، هاووڵاتی و گه‌شتیاران كاتێك سه‌ردانی شوێنه‌كه ده‌كه‌ن پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كان نابن، ده‌ست ده‌كه‌ن به مه‌له‌كردن و بێ ئاگان كه خێرایی و به‌هێزی ئاوه‌كه كه ئاوێكی زۆری به‌سه‌ره‌وه‌یه مه‌له ده‌كه‌ن.
زیاتر گوتی، به‌رده‌وام ڕێنوێنی ده‌ده‌ینه گه‌شتیاران كه زێیه‌كه شوێنی مه‌له‌كردن نییه و مه‌ترسیداره و هه‌ندێك شوێن سیاجی بۆ كراوه، به‌ڵام گه‌شتیاران به‌بێ گوێدانه ڕێنوێنییه‌كان و مه‌ترسییه‌كان، مه‌له ده‌كه‌ن و سه‌ره‌نجام به‌هۆی ساردیی ئاوه‌كه و به‌خوڕی و خێرایی ئاوه‌كه ده‌خنكێن.
ئاشكراشی كرد، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی كه‌مدا له ده‌ریاچه‌كه و زێیه‌كه سێ هاووڵاتی له كاتی مه‌له‌كردن كه‌وتوونه‌ته ناو ئاوه‌كه و خنكاون. زێی دوكان وه‌ك مه‌له‌وانگه نییه بۆ مه‌له‌كردن، ئاوه‌كه‌ی هێنده سارده، ئه‌و كه‌سه‌ش به لاشه‌ی گه‌رمه‌وه خۆی هه‌ڵده‌داته ناو ئاوه‌كه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ده‌ستبه‌جێ ده‌ماره‌كانی بوه‌ستن.
گەشتیاران بەبێ گوێدانە ڕێنوێنییەکان و مەترسییەکان مەلە دەکەن و سەر ئەنجام بەهۆی ساردی ئاوەکە و بەخوڕی و خێرایی ئاوەکە دەخنکێن
لای خۆیه‌وه پشتیوان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی شاره‌وانی دوكان به ''وشه''ی راگه‌یاند، ته‌واوی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان به پۆلیس و گه‌شتوگوزاره‌وه ڕێنوێنی دراوه‌ته هاووڵاتییان و گه‌شتیاران، ته‌نانه‌ت ڕێنوێنی دراوه به خاوه‌ن پرۆژه گه‌شتیاری و كه‌پره‌كان كه ده‌بێت پێش پێدانی شوێنه‌كان، ڕێنوێنی بده‌نه گه‌شتیاران.
به‌شێك له‌وانه كه له كاتی مه‌له‌كردن ده‌خنكێن، ئه‌وان عه‌ره‌به‌كانی خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراقن و شاره‌زای شوێنه‌كه نین، به‌پێی ئامارێكیش كه به ''وشه'' دراوه، ساڵی 2018 له ده‌ریاچه و زێیه‌كه 12 هاووڵاتی خنكاون، له 2019 یشدا شه‌ش هاووڵاتی خنكاون و ئه‌مساڵیش چونكه چه‌ند رۆژێكی كه‌مه گه‌شتیار رووی كردووه‌ته شوێنه‌كه، سێ هاووڵاتی له ده‌ریاچه و زێیه‌كه خنكاون.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی