زۆرن ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ویستی ئه‌وه‌یان هه‌یه ناو و ناوبانگیان بگاته دوورترین شوێن و وه‌ك هونه‌رمه‌ندی جیهانی ناو ببرێن، ئه‌گه‌رچی ویست شتێكه و گه‌یشتن به‌و خه‌ونه شتێكی تر. بۆیه چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی دیاری عه‌ره‌ب كه له بواری گۆرانی له دنیای عه‌ره‌بیدا بوونه‌ته ئه‌ستێره، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه ئه‌ستێره‌یه‌كی جیهانی، دویتیان له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژانی بیانی كردووه.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش" چه‌ند نموونه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه هێناوه‌ته‌وه، له‌ناویاندا عه‌مڕو دیاب دوێتی له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژێكی یۆنانی به‌ناوی "ئه‌نجیلا دیمیتریو" كردووه به گۆرانیی "من زیاتر تۆم خۆش ده‌وێ"، به‌ڵام گۆرانییه‌كه ته‌نیا له كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌كاندا پێشان ده‌رێت.
تامر حوسنیش له‌گه‌ڵ چه‌ند گۆرانیبێژێكی بیانی دوێتی كردووه، له‌ناویاندا گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكایی "شاگی" له گۆرانیی "سه‌ی سه‌ید"، گۆرانییه‌كه ناوبانگێكی زۆری هه‌بوو، به‌ڵام نه‌بووه گۆرانییه‌كی جیهانی.
حه‌كیمیش كه گۆرانیبێژێكی میلیی زۆر ناوداری میسرییه، له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی جیهانی جێمس بڕاون دوێتی كردووه، دوای ئه‌ویش له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی پۆرتوگالی به‌ناوی "ئۆلیگا تاتۆت" دوێتی كرد، به‌ڵام نه‌بووه هونه‌رمه‌ندێكی جیهانی.
محه‌مه‌د مونیریش كه له‌بواری گۆرانی و موزیكی رۆژئاوایی ناوێكی دیاری میسره، له گۆرانیی "دنیا یه‌كه" دوێتی له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی بیانی "یۆسۆ ندۆر" كرد، به‌ڵام ئه‌و گۆرانییه‌یش ته‌نیا كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌كان پێشانی ده‌ده‌ن.
دواتریش پێگه‌كه ئاماژه به ئه‌حمه‌د فه‌همی ده‌دات كه له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژێكی رۆمانی به‌ناوی "ئینا" دوێتی كردووه، به‌ڵام له دتیای عه‌ره‌بیه‌وه نه‌چووه دنیای جیهانی.