ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه مانگرتنی كرێكاره‌كانی ئێران له بواره‌كانی نه‌وت تا ده‌گاته شه‌كر به‌رده‌وامی هه‌یه كه ئه‌ویش به‌هۆی نه‌دانی مووچه‌كانیانه، ئه‌مڕۆیش كرێكارانی كێڵگه‌كانی نه‌وت له‌سه‌ر مانگرتنی خۆیان به‌رده‌وام بوون، ئه‌وان ده‌ڵێن ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه مووچه‌یان پێ نه‌داون.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دووی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراونه‌ته‌وه، كرێكارانی كێڵگه‌ی قشم ماوه‌ی دوو رۆژه له مانگرتنی خۆیان به‌رده‌وامن، هێزه‌كانی ئاسایشیش له‌و شوێنه بڵاو بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام كرێكاره‌كان سووربوون له‌سه‌ر مانگرتنه‌كه‌یان و تا مووچه‌یان پێ نه‌درێت، ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
به‌پێی پێگه‌كه، ته‌نانه‌ت كرێكارانی كێڵگه‌ی پارس بۆ نه‌وت و غاز له پارێزگای فارس، به‌هه‌مانشێوه دوو رۆژه مانیان گرتووه و داوای مووچه‌كانیان ده‌كه‌ن كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه دوا كه‌وتووه.
به‌پێی پێگه عه‌ره‌بییه‌كه، مانگرتنی كرێكاران ته‌نیا له بواری نه‌وت و كێڵگه نه‌وتییه‌كان نییه، به‌ڵكو دوێنێ شه‌موویش له كۆمه‌ڵگه‌ی "حه‌فت تبه" بۆ شه‌كر له باكوری ئه‌هوار، به‌هه‌مانشێوه كرێكارانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌یش مانیان له كار گرتووه.
دواتریش پێگه‌كه ئاماژه‌ی داوه، مانگرتنی كرێكاران له زۆر شوێنی ئێران به‌رده‌وامی هه‌یه، وه‌ك كێڵگه‌كانی نه‌وتی عه‌بادان و پارسیان و قشم، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگه‌ی "لامرد" بۆ پیترۆكیمیایی.
له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزاكانی سه‌ر ئێرانی توندتر كردووه‌ته‌وه، دۆخی ئابووریی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و داڕووخان ده‌چێت و تمه‌نی ئێرانی به‌رانبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی، به‌هایه‌كی وای نه‌ماوه.