پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆك بارزانییه‌وه‌

:: PM:09:22:02/08/2020 ‌
سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی شێخ عه‌زیز شێخ بابه‌ ره‌سووڵ تۆران ده‌كات

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دووی‌ ئاب، به‌گوێره‌ی‌ پرسه‌نامه‌یه‌كی‌ سه‌رۆك بارزانی‌ كه‌ باره‌گای‌ بارزانی‌ بڵاوی‌ كردووه‌ته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌، به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی ئایینی و شێخی ته‌كیه‌ی قادری له‌ گه‌رمیان (شێخ عه‌زیز شێخ بابه‌ ره‌سوڵ تۆران)مان پێگه‌یشت.

" سه‌ره‌خۆشی له‌ ماڵباته‌كه‌تان و و ته‌واوی خزم و ئاشنایانتان ده‌كه‌م و خۆم به‌ ھاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم" سه‌رۆك بارزانی‌ له‌ په‌یامه‌كه‌دا وای‌ نووسیوه‌.

هه‌روه‌ك ده‌ڵێت " ‌له‌‌ خوای گه‌وره‌ داواكارم گیانی شێخ عه‌زیز شێخ بابه‌ ره‌سووڵ تۆران بخاته‌ به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی و ئۆقره‌یی و ئارامییش به‌ھه‌موولایه‌ك ببه‌خشێت .



وشە - سه‌رخێڵ هاشم