له شاره‌دێی رزگاری سه‌ر به شارۆكه‌ی كه‌لار كه‌سێك ئامۆزایه‌كی خۆی ده‌كوژێت وهه‌ڵدێت، هۆكاره‌كه‌شی بۆ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌رێته‌وه.
تا ئێستە بکوژەکە نەگیراوە
ئەمڕۆ دووشەم سێی ئاب، عه‌لی جه‌مال گووته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان به "وشه"ی راگه‌یاند، شه‌وی رابردوو له شاره‌دێی ڕزگاری كه‌سێك به‌ناوی هه‌ژار ته‌ها محمد له‌دایكبووی/ 1987/ له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی به چه‌كی كلاشینكۆف ته‌قه‌ی لێكرا و كوژرا.
زیاتر روونی دەکاتەوە، به‌گوته‌ی برای کوژراوەکە، هەژار پێشمه‌رگه‌یه و كێشه‌ی خێزانی هه‌بووه له‌گه‌ڵ ماڵی مامی و له هه‌مان كاتدا براكه‌ی زاوای ماڵی مامی بووه، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن كوڕی مامی كه دانیشتووی كفریه ته‌قه‌ی لێكراوه و له ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستداوه.
"له ئێستادا به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 406 فه‌رمانی گرتنی بۆتۆمه‌تبار ده‌رچووه و پۆلیسیش له‌شوێنی ڕووداوه‌كه ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردوه" عەلی جەمال وای گوت.
نوره‌دین عه‌لی كه‌سی نزیك له کوژراوەکە بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، پێشتر ماڵی هەژار له شارۆی كفری بووه، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی لەگەڵ ماڵی مامی هاتۆته رزگاری .
گوتیشی، پێشتریش ناكۆكی له نێوانیاندا هه‌بووه و کێشەکەشیان له‌سه‌ر بابه‌تی ژن و ژنخوازی و میراتی بووه و هەر ئەوەیش وای کردووە لە کفرییەوە ئەو ئامۆزایەی بێتە رزگاری و بیداتە بەر دەستڕێژ.
بە گوتەی شایەتحاڵان بکوژەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی رای کردووە و تا ئێستە لەلایەن پۆلیسی گەرمیانەوە نەگیراوە، هەرچەند پۆلیس دەڵێ فرمانی گرتنی لەلایەن دادوەرەوە بۆ دەرچووە.
گه‌رمیان / سه‌بری هرێنی