دواى ئه‌وه‌ى توركیا ئاسمانى وڵاته‌كه‌ى به‌ڕووى عێراقدا داخست و سه‌رجه‌م گشتهكانى به بیانووى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاماره‌كانى تووشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌و وڵاته وه‌ستاند، ئه‌مڕۆ کوێتیش گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق به‌هه‌مان بیانوو ڕاگرت.
بڕیاردراوە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ 31 وڵات بەشێوەیەکی زۆر سنووردار بەڕێوەبچێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌م سێى ئاب، تاڕق مهزرووم گوتەبێژی حکوومەتی
کوێت ڕای گەیاند، بەهۆی بەردەوامی و به‌رزبوونه‌وه و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی تەندروستی، بڕیاردراوە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ 31 وڵات بەشێوەیەکی زۆر سنووردار بەڕێوەبچێت و گەشتەکان بە داخراوی دەمێننه‌وه بۆ ماوه‌ى چوارده ڕۆژ.
زیاتر گوتى، "دەسەڵاتی تەندروستی هۆشدارییان داوە لە دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بۆ ئه‌و 31 وڵاته كه دیارترینیان (هیندستان، پاکستان، میسڕ، فلیپین، چین، ئێران، به‌ڕازیل، ئیتاڵیا و عێراق زۆرى تر، ڕهوهندێكى زۆریان له كوێت هه‌یه بۆیه ده‌بێته هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى زیاترى ڤایرۆسه‌كه".
لاى خۆیه‌وه هێڵی ئاسمانی عێراقى ئەمڕۆ خشتەی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سبەی سێشه‌م چواری ئاب بڵاو کردووه‌ته‌وه، بە گوێرەی خشتەکە گەشتەکان تەنیا لە فڕۆکەخانەی هەولێر و بەغدا ئەنجام دەدرێن و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و فڕۆکەخانەی بەسڕە لە گەشتە ئاساییەکان بەدەر ده‌كرێن.
شایه‌نى باسه وەزارەتی گواستنەوەی عێراقیش ڕای گەیاندووه، سبەی لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بەغدا 12 گەشتی هاتن و چوون ئەنجام دەدرێت و گەشتەکانیش بۆ دوبەی، بەیرووت، تاران، نیودەلهی دەبێت.