پزیشكێكی كورد حه‌وت شێوازی ژیان یان لایف ستایل كه كاریگه‌ری ھه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئێسك ڕوون ده‌كاته‌وه.
وه‌رزشكردن زۆر گرنگه.. ده‌بێت ھه‌وڵ بده‌ن ئه‌و وه‌رزشانه بكه‌ن كه ماسولكه‌كانیان به‌ھێز ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ سێشه‌م چواری ئاب، دكتۆر هه‌ڤین كه‌مال پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج و ئه‌ندامی پڕۆڤیشناڵی ئه‌كادیمیایی ئه‌مه‌ریكی بۆ ئازار شكاندن به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، حه‌وت شێوازی ژیان یان لایف ستایل كه كاریگه‌رییان ھه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئێسك ئه‌وانیش، (جووڵه‌ی ته‌واو نه‌كردن - زۆر خواردنی گۆشتی سوور - خواردنی خۆراكی سوێر له نێوان ژه‌مه‌كاندا - نه‌چوونه به‌رده‌م تیشكی خۆر - كێش دابه‌زاندنی زۆر - خواردنه‌وه‌ی كھوول - ژیانكردن له ژینگه‌یه‌كی پیسدا).
ڕوونی كرده‌وه، "ئه‌و كه‌سانه‌ی جووڵه‌ی ته‌واو ناكه‌ن، ئێسكه‌كانیان شانه‌ی زیندوون تا زیاتر به‌كاریان بێنن به‌ھێزتر ده‌بن، چونكه ئه‌گه‌ر به‌كار نه‌ھێنرێن ئه‌وه لاواز ده‌بن، بۆیه وه‌رزشكردن زۆر گرنگه، ده‌بێت ھه‌وڵ بده‌ن ئه‌و وه‌رزشانه بكه‌ن كه ماسولكه‌كانیان به‌ھێز ده‌كه‌ن و ھه‌روه‌ھا ڕۆیشتن و مه‌له‌كردن زۆر گرنگن".
ئاشكرای كرد، "خواردنی زۆری گۆشتی سوور، خواردنی بڕێكی زۆری پرۆتین، ده‌بێته ھۆی ئه‌وه‌ی گورچیله‌كان ماده‌ی كالسیۆم زیاتر ده‌ركه‌ن كه ده‌بێته ھۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی چڕی ئێسك و ئێسكه‌نه‌رمه. ھه‌ندێك توێژینه‌وه ده‌ڵێن كه خواردنی زۆری پرۆتین ده‌بێته ھۆی ھه‌ڵمژینی بڕێكی زیاتر له كالسیۆم، كه پێویست ده‌كات دوای زیاتر بكرێته‌ده‌ر و كه‌م بكرێته‌وه. ھه‌موو شتێك زیاده‌ڕه‌وی تێدا بكرێت ئه‌نجامه‌كه‌ی خراپه، بۆیه باشتره به شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند گۆشت بخورێت".
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "خواردنی سوێر له نێوان ژه‌مه‌كاندا، توێژینه‌وه‌یه‌ك كراوه و باس له‌وه‌ده‌كات ئه‌و ژنانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 55 ساڵدایه و به‌ڕێژه‌ی زۆر خواردنی سوێر یاخۆ سۆدێۆم ده‌خۆن، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به شكاوی ئێسكه‌كانیان چوار ھێنده‌ی ژنێكی تره له‌ھه‌مان ته‌مه‌ندا، ئه‌میش له‌به‌رئه‌وه‌ی كه سۆدێۆم فڕێ ده‌درێته ده‌ره‌وه له گورچیله‌كان، كالسێۆم كه‌م ده‌بێته‌وه له‌ناو خوێندا كه كاریگه‌رییه‌كی ڕاسته‌وخۆی ھه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئێسك."
زیاتر گوتی، "نه‌چوونه به‌رده‌م تیشكی خۆر، ھه‌موو كه‌سێكی خوار ته‌مه‌نی 50 ساڵ پێویستی به ( 400 - 800 lu ) یه‌كه ڤیتامین دی ھه‌یه له ڕۆژێكدا، كه‌سێك له ته‌مه‌نی 50 ساڵ یان سه‌رووتر، ڕۆژانه له ڤیتامین دی پێویستی به (800 - 1000) یه‌كه ھه‌یه، ئه‌گه‌ر ناتوانێ ڕێژه‌ی پێویست له ڤیتامین دی به‌ده‌ست بێنێت به به‌رچوونه به‌ر خۆر، ئه‌وا پێویسته به‌شێوه‌ی سه‌پلیمینت وه‌ری بگرێت یاخۆ به‌و خۆراكانه‌ی كه ڤیتامین دییان زۆر تێدایه وه‌ك شیره‌مه‌نییه‌كان."
" دابه‌زاندنی زۆری كێش، كێشی گونجاو شتێكی زۆر باشه، به‌ڵام ھه‌ندێ جار دابه‌زاندنی كێش به شێوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر جه‌سته، بینراوه ئه‌و كه‌سانه‌ی BMI یان (پێوه‌رێكه بۆ پێوانی كێش كه نۆرماڵه‌كه‌ی 18.5 - 25) ه، له 18.5 كه‌مترن مه‌ترسییه‌كی زیاتریان ھه‌یه بۆ تووشبوون به ئێسكه‌نه‌رمه، بۆ ته‌ندروستی گشتی بینراوه ھه‌ر یه‌كه‌یه‌كی زیاده له ژماره‌ی BMI (كه پێنج - هه‌شت پاوه‌ند كێش ده‌كات) ئه‌وا مه‌ترسی ئێسكه‌نه‌رمه به‌ڕێژه‌ی 12٪ كه‌م ده‌كات". دكتۆر هه‌ڤین كه‌مال پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج وای گوت.
ڕای گه‌یاند، "خواردنه‌وه‌ی كھوول، چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك سه‌لماندوویانه كه خواردنه‌وه‌ی زیاتر له دوو په‌رداخ كھوول له ڕۆژێكدا كاریگه‌ری خراپی ھه‌یه له‌سه‌ر ئێسك، زۆر خواردنه‌وه‌ی كھوول ماده‌ی (كورتیسۆل) زیاد ده‌كات له له‌شدا كه ده‌بێته ھۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی چڕی ئێسك، ھه‌روه‌ھا له ژن‌دا به تایبه‌تی خواردنه‌وه‌ی كھوول ده‌بێته كه‌می ھۆرمۆنی ئیسترۆجین كه كاریگه‌رییه‌كی زۆری ھه‌یه بۆ دروستبوونی ئێسكه‌نه‌رمه، ھه‌روه‌ھا كھوول وه‌ك ژه‌ھر كار ده‌كاته سه‌ر خانه‌ی ئێسك".
دكتۆر هه‌ڤین كه‌مال ده‌ڵێت، "ژیان له ژینگه‌یه‌كی پیسدا، له توێژینه‌وه‌یه‌كی تازه‌دا بینراوه كه ھه‌رچه‌نده پیسبوونی ژینگه ڕوو بدات، به‌ھۆی زیادبوونی (particular matter) كه یه‌كێكه له ھۆكاره‌كانی پیسبوونی ژینگه، ئیتر ئایا به‌ھۆی كارگه‌كانه‌وه بێت یاخۆ دووكه‌ڵی ئۆتۆمبێل یان سووتانی دارستانه‌كان، ئه‌وا ڕێژه‌ی شكاندنی ئێسك و ئێسكه‌نه‌رمه له پیره‌كاندا زیاد ده‌كات، بۆیه باشتره ئه‌و كه‌سانه‌ی له شوێنی دووكه‌ڵاوی ده‌ژین یان نزیك كارگه‌كانه‌وه، خۆیان به دوور بگرن له وه‌رزش له ده‌ره‌وه و ھه‌وڵ بده‌ن له ڕووبه‌ری كراوه و سه‌وزاییدا وه‌رزش بكه‌ن، ده‌توانی (air purifier) به‌كار بێنیت كه ئامێرێكه بۆ پاككردنه‌وه‌ی ھه‌وای ژووره‌وه له‌گه‌ڵ فلته‌ر، جگه له‌وه ده‌بێت ساڵانه پشكنین بكه‌یت بۆ ئێسكه‌نه‌رمه".
ئێسكه‌په‌یكه‌ری مرۆڤ به گرنگترین هۆكاری مانه‌وه‌ی مرۆڤ و وه‌ستان و جووڵه‌ی به‌و شێوازه‌ی هه‌یه‌تی داده‌نرێ، كاتێك ئێسكی مرۆڤ پته‌و و به‌هێز بێ، ئه‌وا توانای مانه‌وه‌ی مرۆڤ باشتر ده‌بێ، به‌ڵام لاوازیی ئێسك جۆره‌ها كێشه تووشی مرۆڤ ده‌كات، بۆیه ده‌بێت هه‌مووان ئاگاداری ئه‌و شێوازی ژیانه‌ی تایبه‌ت به‌خۆمان بین كه له سه‌ره‌وه ئه‌و پسپۆڕه باسی لێوه كرد.