به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی شارچێتی و دروستكردنی خۆشه‌ویستیی زیاتر له نێوان هاوشارییانی هه‌ولێر و سلێمانی، دوو گه‌نجی سلێمانی پلازمای خوێنیان له هه‌ولێر ده‌به‌خشن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م پێنجی ئاب، سیروان تۆفیق سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی به‌خشینی پلازمای خوێن به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له ئارام عوسمان و ئاوات عه‌بدولقادر كه دوو گه‌نجی شاری سلێمانین، ئه‌مڕۆ له بانكی خوێنی هه‌ولێر پلازمای خوێن ده‌به‌خشن.
ده‌یانه‌وێ به‌م كاره شارچێتی له‌ناو ببه‌ن
زیاتر ڕوونی كرده‌وه، مه‌به‌ست له‌م كاره‌ی گه‌نجه‌كان دروستكردنی خۆشه‌ویستیی زیاتر و خه‌مخۆریی نێوان هاووڵاتییانی شاری سلێمانی و هه‌ولێره، ده‌یانه‌وێ به‌م كاره شارچێتی له‌ناو ببه‌ن و هاوكاریی یه‌كتر بكه‌ن.
به‌پێی قسه‌كانی سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی به‌خشینی پلازمای خوێنه‌كه، ئه‌م كاره هه‌ر له نێوان هه‌ولێر و سلێمانی ناكرێت، به‌ڵكو له نێوان دهۆك، هه‌ولێر، سلێمانی و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان درێژه‌ی پێ ده‌درێت.
ئه‌م پڕۆژه‌یه ئه‌مڕۆ سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی ده‌ست پێ ده‌كات، له ڕۆژانی داهاتوو گه‌نجی تری سلێمانی دێنه هه‌ولێر و پلازمای خوێنیان ده‌به‌خشن و ورده ورده په‌ره‌ی زیاتر به پڕۆژه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
زریان تەها پەیامنێری "وشە" کە ڕاستەوخۆ ڕوماڵی بەخشینی پلازمای خوێنی گەنجەکانی دەکرد، گوتی: ئەو گەنجانە دەڵێن، دۆخی سلێمانی ئێستە کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام ژمارەی تووشبووانی هەولێر هەر لە زیادبووندان و دۆخەکە ناجێگیرە بۆیە هاتووین لێرە پلازما ببەخشین.