دوو سه‌رچاوه له هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری عێراق ئاشكرایان كرد، كه له دیوی سووریاوه، تیمێكی پاسدارانی ئێران هێلی سنووری نێوان هه‌ردوو وڵاتیان به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسی میلیشیاكانی فاتمیون و حزبوڵای عێراق گفتوگۆیان كردووه و له ناوچه‌كه ماونه‌ته‌وه، هۆكاری هاتنی پاسدارانیش بۆ ئه‌و ناوچه‌یه تا ئێسته نه‌زانراوه و ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره له هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری عێراق به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"یان ڕاگه‌یاند، هێزه‌كه‌ی ئێران به ئۆتۆمبێل هێلی سنوور و بنكه و باره‌گه‌كانی میلیشیاكانی فاتمیون و حزبوڵای عێراقیان به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه و له سه‌عات سێی دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌م ده‌ست به‌م كاره كردووه، به جلوبه‌رگ و شێوازی ئاخاوتنیان ده‌ركه‌وتووه كه هێزی پاسدارانن.
له ترسی بۆردمانكردنیان میلیشیاكان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه و ڕێنماییان پێ ده‌ده‌ن
له باره‌ی هۆكاری هاتنیان بۆ ناوچه‌كه، ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ره ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ری زۆره هۆیه‌كه‌ی پێوه‌ندی به خۆپاراستنی زیاتری میلیشیاكانه‌وه هه‌بێ له ناوچه‌كه، چونكه ماوه‌یه‌كه به به‌رده‌وامی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی نه‌ناسراو بۆردمانی باره‌گه‌ی حزبوڵای عێراق و فاتمیون و نوجه‌با و میلیشیاكانی خوراسانی ده‌كات، كه باره‌گه‌كانیان كه‌وتووه‌ته ناوچه‌ی عه‌لامه و شیلمانه‌ی سنووری نێوان عێراق و سووریا.
سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌یشیان خسته‌ڕوو، كه دۆخی سنوور دووره له مه‌ترسی هێرشی تیرۆریستان، بۆیه ئه‌و جموجۆڵه‌ی میلیشیاكان پێوه‌ندی به مه‌ترسی هێرشه‌كانه‌وه هه‌یه، له هه‌ندێ شوێن ئه‌وان سنووری عێراق و سووریایان به‌زاندووه و به قووڵایی چوار تا شه‌ش كیلۆمه‌تر هاتوونه‌ته ناو خاكی عێراقه‌وه.